مه‌نسوور ته‌یفوری حوکم درا
مه‌نسوور ته‌یفووری، نووسه‌ر و وه‌رگێڕی کوردی خه‌ڵکی شاری سه‌قز، که پێشتر به تۆمه‌تی ده‌رچوون له سنوور، هاوکاری کردنی حیزبه سیاسییه‌کانی کوردستانی و هه‌وڵدان له دژی ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی، ماوه‌یه‌ک له گرتووخانه‌ی ئیتلاعاتی سنه به‌ند کرابوو، سزای شه‌ش مانگ "به‌ندکردنی هه‌ڵواسراو" ( تعلیقی)ی به‌سه‌ردا سه‌پێندرا.
به گوێره‌ی هه‌واڵی ڕۆژنامه‌نووسێکی کورد له هه‌رێمه‌که‌وه، ناوبراو ڕۆژی شه‌ممه‌ی ڕابردوو له لایه‌ن دادگای شۆڕشی مه‌ریوانه‌وه دادگایی و حوکم دراوه.
ته‌یفووری که ئه‌ندامی کانوونی نووسه‌رانی ئێران و کوردستانه کۆمه‌ڵێکی زۆری به‌رهه‌می فکری و سیاسی وه‌رگێڕاوه‌ته سه‌ر زمانی کوردی. ناوبراو پێشتر له گرتووخانه‌ی سنه له ژووری تاکه‌که‌سیدا به‌ند کرابوو
No comments:
Post a Comment