به به‌شداری ده‌یان پارت و ڕێکخراوه و که‌سایه‌تی سیاسی ئۆپۆزیسیۆنی ئێرانی، کۆنفرانسێک بۆ یه‌کگرتوویی له به‌رانبه‌ر کۆماری ئیسلامی و مسۆگه‌ر کردنی دێمۆکراسی بۆ داهاتووی ئێران له پاریس و بۆ ماوه‌یی 3 رۆژ ساز کرا. کۆنفرانسه‌که ڕۆژی هه‌ینی (15ی ژوئه‌ن) له پاریس و به به‌ڕێوه‌بردنی له لایه‌ن "حوسێن باقرزاده و دوکتۆر کامبیز ڕووستا" ده‌ستی پێ‌کرد و نوێنه‌رانی لایهنهجۆربهجۆرهکانی ئۆپۆزیسیۆنی ئێرانی و گه‌لانی زوڵملێکراویش تێیدا به‌شداربوون و لایه‌نی کوردس تانیش به "کۆمه‌له‌ی شۆڕشگێڕی زهحمهتکێشانیکوردستانی ئێران و حیزبی دێمۆکراتی کوردستان و حیزبی دێمۆکوراتی کوردستانی ئیران و کۆنگره‌یی نه‌ته‌وه‌کانی ئێرانی فێدراڵه‌وه" به‌شداریان له کۆنفرانسه‌که کرد و چه‌ند وتاریان خوێنده‌وه. کۆنفرانسی یه‌کگرتوویی ئۆپۆزیسیۆنی ئێرانی هه‌وڵی لێک‌نزیک کردنه‌وه‌ی پارت، ڕێکخراو، که‌سایه‌تی و لایه‌نه سیاسیه‌کانی به‌رهه‌لستکاری ئێرانی له ژێر یه‌ک داخواز دا به ئامانج گرتبوو و زۆربه‌ی به‌شداره‌کانی کۆنفرانس داوایی داهاتوویه‌کی دێمۆکرات و بێ توندوتیژیان له ئێران ده‌کرد. "شاهۆ حوسێنی" نوێنه‌ری حدکا له ده‌ره‌وه‌ی وڵات، "حه‌مزه بایه‌زیدی" نوێنه‌ری کۆنگره‌یی نه‌ته‌وه‌کانی ئێرانی فێدراڵ، "ناهید به‌همه‌نی" نوێنه‌ری کۆمه‌ڵه له کۆنفرانسه‌که بوون و له وتاره‌کانیان دا پێداگریان له سه‌ر فرهنهتهبوونی ئێران و پێویستی دامه‌زراندنی سیسته‌مێکی لامه‌رکه‌زی و فێدراڵی له ئێرانیان هێنایه به‌ر باس. حیزبی دێمۆکراتی کوردستانی ئێران، کۆمه‌ڵه‌یی زه‌حمه‌تکێشانی کوردستان، به‌ره‌یی دێمۆکراتی ئێران، حیزبی دێمۆکراتی ئێران، بزووتنه‌وه‌ی ئاشته‌وایی نیشتمانی ئێران، شۆڕایی به‌رزی هزۆهکانی به‌ختیاری، حیزبی به‌ختیاری لۆڕستان، حیزبی پان ئێرانیست، سازمانی فیدایانی خه‌ڵق، زۆرینه، کۆنگره‌یی نه‌ته‌وه‌کانی ئێرانی فێدراڵ، حیزبی یه‌کگرتوویی ئه‌هواز و ده‌یان چالاکی سیاسی و کۆمه‌ڵایه‌تی ئۆپۆزیسیۆنی ئێرانی به‌شداریان تێداکرد و پاش سێ ڕۆژ، ئێواره‌یی یه‌کشه‌ممه 17ی ژوئه‌ن، کۆتایی به کاره‌کانی هێنا. |
No comments:
Post a Comment