رۆژی دادپه‌روه‌ریی هاته‌دی
له‌رِووداویَكی گرنگ و میَژووییدا، دویَنیَ دادگای باڵای تاوانه‌كان له (41)ه‌مین دانیشتنی كیَشه‌ی دوجیَل-دا، به‌سه‌رۆكایه‌تیی دادوه‌ر ره‌ئوف ره‌شید عه‌بدولرِه‌حمان، حوكمی ئیعدامكردنی سه‌دام-ی دیكتاتۆر‌و به‌رزان تكریتی و عه‌واد ئه‌حمه‌د به‌نده‌رو حوكمی زیندانیكردنی هه‌تاهه‌تایی ته‌ها یاسین ره‌مه‌زان و (15) ساڵ زیندانیكردنی سیَ تاوانباری دیكه‌و حوكمی ئازادكردنی تۆمه‌تبار محه‌مه‌د عه‌زاوی راگه‌یاند.
له‌باره‌یه‌شه‌وه به‌رِیَز مام جه‌لال سه‌رۆك كۆماری عیراق، ویَرِای دووپاتكردنه‌وه‌ی سه‌ربه‌خۆیی دادگا‌و ریَزگرتن لیَی، رایگه‌یاند: ئه‌مه قۆناغی یه‌كه‌می دادگاییكردن بوو، قۆناغیَكی تریش به‌رِیَوه‌یه‌و پیَویسته تا كۆتاییكردنه‌كه بیَده‌نگ بین، چونكه لیَدوانی من كاریگه‌ریی ئیجابی و سلبـی له‌سه‌ر برِیاری دادوه‌ر دروستده‌كات، گوتیشی: به‌گویَره‌ی ده‌ستوور ریَگه‌م پیَنه‌دراوه لیَدوان بده‌م له‌سه‌ر ئه‌و برِیارانه‌ی كه له‌لایه‌ن دادگاوه ده‌دریَن.
دویَنیَ سه‌رۆك تاڵه‌بانی له‌چاوپیَكه‌وتنیَكدا له‌گه‌ڵ ئاژانسی ده‌نگوباسی ئه‌سۆشیَتدپریَس كه له‌شویَنی حه‌وانه‌وه‌ی خۆی له‌پاریس-ی پایته‌ختی فه‌ره‌نسا به‌رِیَوه‌چوو، گوتی: ئه‌و كه‌سانه مافی ته‌واوی خۆیان بوو كه چی بڵیَن بۆ پرِوپاگه‌نده بیَت یان قسه بكه‌ن دژی حكومه‌تی عیراقی، گوتیشی: پیَویسته سه‌روه‌ریی دادگا بپاریَزم.
له‌وه‌ڵامی پرسیاریَكیشدا له‌باره‌ی توندوتیژی ناو عیراق، سه‌رۆك تاڵه‌بانی رایگه‌یاند: له‌كاتیَكدا رژیَمی پیَشوو به‌ملیۆن سه‌ربازو پۆلیسی هه‌بووه ئیَمه رووبه‌رِووی بووینه‌ته‌وه، ئیَستا چۆن له‌وانه ده‌ترسین كه‌پشیَوی ده‌نیَنه‌وه.
له‌باره‌ی پاشه‌كشیَی هیَزه فره‌ره‌گه‌زه‌كانیش له‌عیراق، به‌رِیَز مام جه‌لال گوتی: هه‌ر كاتیَك هیَزه‌كانی ئاسایشی عیراق توانای كۆنترِۆڵكردنی بارودۆخی ئه‌منییان هه‌بوو، ئه‌وا سوپای هاوپه‌یمانان پاشه‌كشیَ ده‌كه‌ن، هیچ واده‌یه‌كیش بۆ ئه‌و پاشه‌كشیَیه دیاریی نه‌كراوه، به‌ڵام حكومه‌تی عیراق له‌هه‌وڵی به‌رده‌وامدایه بۆ ئاماده‌كردنی هیَزه‌كانی ئاسایش تا كۆنترِۆڵی وڵات بگرنه‌ده‌ست.
سه‌ره‌تای دانیشتنه‌كه‌ی دادگاش تۆمه‌تبار محه‌مه‌د عه‌زاوی بانگكراو دادوه‌ر حوكمی بیَتاوانیی راگه‌یاند، له‌به‌ر كه‌میی به‌ڵگه‌كان و تۆمه‌ته‌كانی له‌سه‌ر لادراو فه‌رمانی ئازادكردنی ده‌ركرا.
پاشان دادوه‌ر، تاوانباران عه‌بدوڵڵا كازم روه‌یدو عه‌لی دایح عه‌لی و موزهر عه‌بدوڵڵا كازم روه‌ید-ی بانگكردو حوكمی زیندانیكردنی (15) ساڵی بۆ هه‌ر یه‌كیَكیان راگه‌یاند، له‌پای تاوانی كوشتنی به‌ئه‌نقه‌ست و ئه‌شكه‌نجه‌دان.
دواتر تاوانبار ته‌ها یاسین ره‌مه‌زان بانگكراو، دادوه‌ر حوكمه‌كه‌ی بۆ خویَنده‌وه، كه زیندانیكردنی هه‌تاهه‌تایی بوو، له‌پای ئه‌نجامدانی تاوانی دژ به‌مرۆڤایه‌تی.
هه‌روه‌ها دادوه‌ر، (4) حوكمی زیندانیكردنی ده‌رهه‌ق به ته‌ها یاسین ره‌مه‌زان ده‌ركردو له‌تۆمه‌تی (5)ه‌مدا به‌بیَ تاوانی دانا، له‌به‌ر كه‌می به‌ڵگه‌كان و حوكمه‌كانیشی بۆ گۆرِینی به‌توندترین سزا، كه ئه‌ویش زیندانیكردنی هه‌تاهه‌تاییه.
پاشان دادوه‌ر تاوانبار عه‌واد حه‌مه‌د به‌نده‌ر-ی بانگ‌كرد، حوكمه‌كه‌ی بۆ خویَنده‌وه، كه ئیعدامكردن بوو.
پاشان تاوانبار سه‌دام حسیَن-ی بانگكردو داوای لیَكرد به‌پیَوه بوه‌ستیَ، ئه‌ویش ره‌تیكرده‌وه، به‌ڵام دواجار ناچاربوو بوه‌ستیَت و دادوه‌ر حوكمه‌كه‌ی بۆ خویَنده‌وه، كه ئیعدامكردن بوو به‌له‌سیَداره‌دان هه‌تا مردن، هه‌رچه‌نده تاوانبار هه‌وڵیدا خویَندنه‌وه‌ی حوكمه‌كه به‌هاواركردن و وتنه‌وه‌ی (الله اكبر)و چه‌ند دروشمیَكی تر بپچرِیَنیَت، به‌ڵام دادوه‌ر به‌رده‌وامبوو له‌خویَندنه‌وه‌ی حوكمه‌كه‌ی.
دواتاوانباریش به‌رزان تكریتی بوو كه دادوه‌ر حوكمه‌كه‌ی خویَنده‌وه، كه ئه‌ویش ئیعدامكردن بوو.
دوابه‌دوای دانیشتنه‌كه‌ش ده‌ربرِینی خۆشی و شادی به‌وبۆنه‌یه‌وه زۆربه‌ی ناوچه‌كانی عیراقی گرته‌وه‌و هاووڵاتییان له‌شاره‌كانی عیراق و هه‌ریَمی كوردستان خۆشحاڵییان به‌رِاگه‌یاندنی ئه‌و حوكمه‌و ئه‌و كۆتاییه‌ی سه‌رانی رژیَمی دیكتاتۆریی ده‌ربرِی.
له‌به‌یاننامه‌یه‌كیشیدا كه‌ئارِاسته‌ی كۆمه‌ڵانی خه‌ڵك و حكومه‌ت و په‌رله‌مانی كوردستان و كه‌سوكاری قوربانییان و حزب و لایه‌نه سیاسییه‌كانی كردووه‌و كۆپییه‌كی ده‌ست كوردستانی نویَ كه‌وتووه، ناوه‌ندی هه‌ڵه‌بجه دژ به‌ئه‌نفالكردن و جینۆسایدكردنی گه‌لی كورد، داوایكردووه: تا كۆتایی دادگا سه‌دام و هاوكارانی له‌هۆڵی دادگادا بمیَننه‌وه‌و ئه‌و برِیارانه‌ی دژیان ده‌رده‌چیَت ده‌بیَت تاكۆتایی پرۆسه‌ی دادگاییكردنه‌كه جیَبه‌جیَ نه‌كریَت.
هاوكات له‌وڵاتانی جیاجیای جیهان له‌پیَشیانه‌وه ئه‌مریكاو به‌ریتانیاو ئیَران له‌كاردانه‌وه‌كانیاندا خۆشحاڵییان بۆ حوكمه‌كه‌ی دادگا راگه‌یاند.
تاوانبار (سه‌دام حسیَن مه‌جید):
دادگا برِیاریدا خه‌تابار (سه‌دام حسیَن مه‌جید) به‌ئیعدام به‌شیَوه‌ی له‌سیَداره‌دان تا مه‌رگ حوكمبدات به‌گویَره‌ی مادده (12/1/ڕ)و ریَنویَنی مادده‌ی (15) یه‌كه‌م، دووه‌م، سیَیه‌م، چواره‌می یاسای دادگای باڵای تاوانی عیراقی ژماره (10)ی ساڵی (2005)، حوكمه‌كه‌ش به‌پیَی حوكمه‌كانی مادده (406/1/ڕ)ی یاسای دادگای باڵای تاوانی عیراقی ژماره (10)ی ساڵی (2005) دیاریكرا، برِیاره‌كه‌ش به‌ئاماده‌بوون و ریَككه‌وتن دراوه.
دووه‌م: (سه‌دام حسیَن مه‌جید) به‌ده‌سالڕ زیندانی حوكمدرا له‌پای ئه‌نجامدانی دوورخستنه‌وه‌ی دانیشتووان یاخود گواستنه‌وه‌ی زۆره‌ملیَی دانیشتووان وه‌ك تاوانیَكی دژ به‌مرۆڤایه‌تی به‌گویَره‌ی مادده (12/1/د) و به‌رِیَنویَنی مادده‌ی (15)ی یه‌كه‌م، دووه‌م، سیَیه‌م، چواره‌می یاسای دادگای باڵای تاوانی عیراقی ژماره (10)ی ساڵی (2005)، سزاكه‌ش به‌پشتبه‌ستن به‌حوكمه‌كانی مادده‌ی (421)ی یاسای سزاكانی ژماره (111)ی هه‌مواركراوی ساڵی (1969) دیاریكرا، به‌رِیَنویَنی مادده‌ی (24)ی یاسای دادگای باڵای تاوانی عیراقی ژماره (2005)، برِیاره‌كه‌ش به‌رِیَككه‌وتنه.
سیَیه‌م: خه‌تابار (سه‌دام حسیَن مه‌جید) به(10) سالڕ زیندانی حوكمدرا له‌پای ئه‌نجامدانی ئه‌شكه‌نجه‌دان وه‌ك تاوانیَكی دژ به‌مرۆڤایه‌تی به‌گویَره‌ی حوكمه‌كانی مادده‌ی (12/1/و) و به‌رِیَنویَنی مادده‌ی (15) یه‌كه‌م، دووه‌م، سیَیه‌م، چواره‌می یاسای دادگای باڵای تاوانی عیراقی ژماره (10)ی ساڵی (2005)، سزاكه‌ش به‌پشتبه‌ستن به‌حوكمه‌كانی مادده‌ی (333)ی یاسای سزاكانی ژماره (111)ی هه‌مواركراوی ساڵی (1969) دیاریكرا به‌رِیَنویَنی مادده‌ی (24)ی یاسای دادگای باڵای تاوانی عیراقی ژماره (10)ی ساڵی (2005).
تاوانبار (به‌رزان ئیبراهیم حه‌سه‌ن):
دادگا برِیاریدا خه‌تابار (به‌رزان ئیبراهیم حه‌سه‌ن) به‌ئیعدام به‌شیَوه‌ی له‌سیَداره‌دان تامه‌رگ حوكمبدات له‌پای ئه‌نجامدانی كوشتنی به‌ئه‌نفه‌ست وه‌ك تاوانی دژ به‌مرۆڤایه‌تی به‌گویَره‌ی حوكمه‌كانی مادده‌ی (12/1/ڕ)و ریَنویَنی مادده‌ی (15) یه‌كه‌م، دووه‌م، سیَیه‌م، چواره‌می یاسای دادگای باڵای تاوانی عیراقی ژماره (10)ی ساڵی (2005)، سزاكه‌ش به‌گویَره‌ی حوكمه‌كانی مادده‌ی (406/1/ڕ)ی یاسای سزاكانی ژماره (111)ی هه‌مواركراوی ساڵی (1969) دیاریكرا به‌رِیَنویَنی مادده‌ی (24)ی یاسای دادگای باڵای تاوانی عیراقی ژماره (10)ی ساڵی (2005)، برِیاره‌كه‌ش به‌ئاماده‌بوون و ریَككه‌وتن دراوه.
دووه‌م: خه‌تابار (به‌رزان ئیبراهیم حه‌سه‌ن) به (10) سالڕ زیندانی حوكمدرا له‌پای ئه‌نجامدانی تاوانی دوورخستنه‌وه‌ی دانیشتووان و گواستنه‌وه‌ی زۆره‌ملیَی دانیشتووان وه‌ك تاوانیَكی دژ به‌مرۆڤایه‌تی به‌پیَی مادده‌ی (12/1/د)و به‌رِیَنویَنی مادده‌ی (15) یه‌كه‌م، دووه‌م، سیَیه‌م، چواره‌می یاسای دادگای باڵای تاوانی عیراقی ژماره (10)ی ساڵی (2005)، سزاكه‌ش به‌پشتبه‌ستن به‌حوكمه‌كانی مادده‌ی (421)ی یاسای سزاكانی ژماره (111)ی هه‌مواركراوی ساڵی (1969) دیاریكرا به‌رِیَنویَنی مادده‌ی (24)ی یاسای دادگای باڵای تاوانی عیراقی ژماره (10)ی ساڵی (2005)، برِیاره‌كه‌ش به‌ئاماده‌بوون و ریَككه‌وتن دراوه.
سیَیه‌م: خه‌تابار (به‌رزان ئیبراهیم حه‌سه‌ن) به (10) سالڕ زیندانی حوكم درا له‌پای ئه‌نجامدانی ئه‌شكه‌نجه‌دان وه‌ك تاوانیَكی دژ به‌مرۆڤایه‌تی به‌گویَره‌ی حوكمه‌كانی مادده‌ی (12/1/و) و ریَنویَنی مادده‌ی (15) یه‌كه‌م، دووه‌م، سیَیه‌م، چواره‌می یاسای دادگای باڵای تاوانی عیراقی ژماره (10)ی ساڵی (2005)، سزاكه‌ش به‌پشتبه‌ستن به‌حوكمه‌كانی مادده‌ی (333)ی یاسای سزاكانی ژماره (111) هه‌مواركراوی ساڵی (1969) دیاریكرا به‌رِیَنویَنی مادده‌ی (24)ی یاسای دادگای باڵای تاوانی عیراقی ژماره (10)ی ساڵی (2005).
چواره‌م: له‌به‌ر ناته‌واویی كۆڵه‌گه‌كانی تاوانی شویَنبزركردنی زۆره‌ملیَی دانیشتووان وه‌ك تاوانیَكی دژ به‌مرۆڤایه‌تی ده‌رهه‌ق به‌تۆمه‌تبار، دادگا برِیاریدا له‌و تۆمه‌ته ته‌برییه‌ی بكات به‌پشتبه‌ستن به‌مادده‌ی (182/ب)ی یاسای بنه‌مای دادگاییه جه‌زائییه‌كانی ژماره (23)ی هه‌مواركراوی ساڵی (1971)، برِیاره‌كه‌ش به‌ئاماده‌بوون و ریَككه‌وتن دراوه.
دووه‌م: پیاده‌كردنی توندترین سزا ده‌رهه‌ق به‌خه‌تابار به‌پشتبه‌ستن به‌حوكمه‌كانی مادده‌ی (124)ی یاسای سزاكانی ژماره (111) ی هه‌مواركراوی ساڵی (1969)، برِیاره‌كه‌ش به‌ئاماده‌بوون دراوه‌و قابیلی ته‌مییزه‌و له‌رِۆژی 5/11/2006 تیَیگه‌یه‌ندرا.
تاوانبار (عه‌واد حه‌مه‌د به‌نده‌ر):
له‌ئه‌نجامی وردبوونه‌وه له‌به‌ڵگه‌نامه‌كانی كیَشه‌كه‌و مه‌حزه‌ره‌كان و دانیشتنه‌كاندا، دادگا برِیاریدا خه‌تابار (عه‌واد حه‌مه‌د به‌نده‌ر) به‌ئیعدام به‌شیَوه‌ی له‌سیَداره‌دان تامه‌رگ حوكم بدات له‌پای ئه‌نجامدانی كوشتنی ئه‌نقه‌ست وه‌ك تاوانیَكی دژ به‌مرۆڤایه‌تی به‌گویَره‌ی حوكمه‌كانی مادده‌ی (12/1/ڕ)و به‌رِیَنویَنی مادده‌ی (15) یه‌كه‌م، دووه‌م، سیَیه‌م، چواره‌می یاسای دادگای باڵای تاوانی عیراقی ژماره (10)ی ساڵی 2005، سزاكه‌ش به‌گویَره‌ی مادده‌ی (406/1/ڕ)ی یاسای سزاكانی هه‌مواركراوی ساڵی (1969) دیاریكراوه.
تۆمه‌تبار (محه‌مه‌د ئه‌لعه‌زاوی عه‌لی)
سه‌باره‌ت به‌تۆمه‌تبار (محه‌مه‌د عه‌زاوی عه‌لی) به‌هۆی ناته‌واویی به‌ڵگه‌كان له‌دژی تۆمه‌تبار (محه‌مه‌د عه‌زاوی عه‌لی) دادگا برِیاریدا ئه‌و تۆمه‌ته‌ی رووبه‌رِووی كراوه هه‌ڵبوه‌شیَته‌وه‌و ئازادی بكات به‌پشتبه‌ستن به‌مادده‌ی (182/ج)ی یاسای بنه‌مای دادگا جه‌زائییه‌كانی ژماره (23)ی هه‌مواركراوی ساڵی (1971)، ئه‌مه‌ش برِیاریَكه به‌ئاماده‌بوونی خۆی و به‌رِیَككه‌وتن دراوه‌و به‌ئاشكرا رۆژی 5/11/2006 تیَیگه‌یه‌نرا.
تاوانبار (ته‌ها یاسین ره‌مه‌زان):
دادگا برِیاریدا (ته‌ها یاسین ره‌مه‌زان) به‌زیندانی هه‌تاهه‌تایی به‌دریَژایی ژیانی زیندانی بكریَت له‌پای ئه‌نجامدانی تاوانی ئه‌نقه‌ست وه‌ك تاوانیَكی دژ به‌مرۆڤایه‌تی به‌گویَره‌ی مادده‌ی (12/1/ڕ)و ریَنویَنی مادده‌ی (15) یه‌كه‌م، دووه‌م، سیَیه‌م، چواره‌م، پیَنجه‌می یاسای دادگای باڵای تاوانی عیراقی ژماره (10)ی ساڵی (2005)، سزاكه‌ش به‌پشتبه‌ستن به‌حوكمه‌كانی مادده‌ی (406/1/ڕ)ی یاسای سزاكانی ژماره (111)ی هه‌مواركراوی ساڵی 1969 دیاریكراوه به‌رِیَنویَنی مادده‌ی (24)ی یاسای دادگای باڵای تاوانی عیراقی و برِیاره‌كه به‌رِیَككه‌وتن ده‌رچووه.
-2 ڕ- هه‌روه‌ها دادگا برِیاریدا (ته‌ها یاسین ره‌مه‌زان) به (10) سالڕ زیندانی حوكمبدریَت له‌پای ئه‌نجامدانی گواستنه‌وه‌ی زۆره‌ملیَی دانیشتووان وه‌ك تاوانیَكی دژ به‌مرۆڤایه‌تی به‌پیَی مادده‌كانی (12/1/د) به‌رِیَنویَنی مادده‌ی (15) یه‌كه‌م، دووه‌م، سیَیه‌م، چواره‌می یاسای دادگای باڵای تاوانی عیراقی ژماره (10)ی ساڵی 2005، سزاكه‌ش به‌پشتبه‌ستن به‌حوكمه‌كانی مادده‌ی (421/ب)ی یاسای سزاكانی ژماره (111)ی هه‌مواركراوی ساڵی 1969 دیاریكراوه به‌رِیَنویَنی مادده‌ی (24)ی یاسای دادگای باڵای تاوانی عیراقی ژماره (10)ی ساڵی (2005) برِیاره‌كه‌ش به‌رِیَككه‌وتنه.
-ب خه‌تابار (ته‌ها یاسین ره‌مه‌زان) به‌حه‌وت سالڕ زیندانیی حوكمدرا له‌پای ئه‌نجامدانی ئه‌شكه‌نجه‌دان وه‌ك تاوانیَكی دژ به‌مرۆڤایه‌تی به‌گویَره‌ی حوكمه‌كانی مادده‌ی (12/1) به‌رِیَنویَنی مادده‌ی (15) یه‌كه‌م، دووه‌م، سیَیه‌م، چواره‌می یاسای دادگای باڵای تاوانی عیراقی ژماره (10)ی ساڵی (2005)، برِیاره‌كه‌ش به‌ئاماده‌بوون و به‌رِیَككه‌وتنه.
-4 خه‌تابار (ته‌ها یاسین ره‌مه‌زان) به‌حه‌وت سالڕ زیندانی حوكم درا له‌پای ئه‌نجامدانی كرده‌وه‌ی نامرۆڤانه‌ی دیكه وه‌ك تاوانی دژ به‌مرۆڤایه‌تی به‌گویَره‌ی حوكمه‌كانی مادده‌ی (12/1/ی) و ریَنویَنی مادده‌ی (15) یه‌كه‌م، دووه‌م، سیَیه‌م، چواره‌می یاسای دادگای باڵای تاوانی عیراقی ژماره (10)ی ساڵی (2005) سزاكه‌ش به‌پشتبه‌ستن به‌حوكمه‌كانی مادده‌ی (479) برِگه (د)ی یاسای سزاكانی ژماره (111)ی هه‌مواركراوی ساڵی (1969) و ریَنویَنی مادده‌ی (24)ی یاسای دادگای باڵای تاوانی عیراقی ژماره (10)ی ساڵی (2005) دیاریكرا، برِیاره‌كه‌ش به‌ئاماده‌بوون و به‌رِیَككه‌وتن دراوه.
-5 به‌هۆی ناته‌واویی كۆڵه‌گه‌كانی تاوانی شویَنبزركردنی زۆره‌ملیَ وه‌ك تاوانیَكی دژ به‌مرۆڤایه‌تی ده‌رهه‌ق به‌تۆمه‌تبار (ته‌ها یاسین ره‌مه‌زان)، دادگا برِیاریدا له‌م تۆمه‌ته ته‌برییه‌ی بكات به‌پشتبه‌ستن به‌مادده‌ی (182/ب)ی یاسای بنه‌مای دادگاییه جه‌زائییه‌كانی ژماره (23)ی هه‌مواركراوی ساڵی (1971)، ئه‌ویش برِیاریَكه به‌ئاماده‌بوون و ریَككه‌وتن دراوه.
دووه‌م: پیاده‌كردنی توندترین سزا ده‌رهه‌قی خه‌تابار به‌پشتبه‌ستن به‌حوكمه‌كانی مادده‌ی (142)ی یاسای ژماره (111)ی هه‌مواركراوی ساڵی (1969).
تاوانباران (عه‌بدوڵڵا كازم روه‌ید) و (عه‌لی دایح عه‌لی) و (مه‌زهه‌ر عه‌بدوڵڵا كازم روه‌ید):
دادگا برِیاریدا هه‌ریه‌ك له (عه‌بدوڵڵا كازم) و (عه‌لی دایح عه‌لی) و (مه‌زهه‌ر عه‌بدوڵڵا) به‌زیندانیی بۆ ماوه‌ی (15) سالڕ حوكم بدات له‌پای ئه‌نجامدانی كوشتنی به‌ئه‌نقه‌ست وه‌ك تاوانیَكی دژ به‌مرۆڤایه‌تی به‌پیَی حوكمه‌كانی مادده‌ی (12):
یه‌كه‌م: ڕ و به‌رِیَنویَنی مادده‌ی (15) یه‌كه‌م و دووه‌م و پیَنجه‌می یاسای دادگای باڵای تاوانی عیراقی ژماره (10)ی ساڵی (2005)، سزاكه‌ش به‌پشتبه‌ستن به‌حوكمه‌كانی مادده‌ی (406/1/ڕ)ی یاسای سزاكانی ژماره (111)ی هه‌مواركراوی ساڵی 1969 دیاریكرا به‌رِیَنویَنی مادده‌ی (24)ی یاسای دادگای باڵای تاوانی عیراقی و به‌رِیَككه‌وتن برِیاره‌كه ده‌رچووه.
دووه‌م: خه‌تاباران (مه‌زهه‌ر عه‌بدوڵڵا) و (عه‌لی دایح)و (عه‌بدوڵڵا كازم) به‌حه‌وت سالڕ زیندانیی حوكم بدریَن له‌پای ئه‌نجامدانی ئه‌شكه‌نجه‌دان وه‌ك تاوانیَكی دژ به‌مرۆڤایه‌تی به‌پیَی حوكمه‌كانی مادده‌ی (12) یه‌كه‌م و به‌رِیَنویَنی مادده‌ی (15) یه‌كه‌م و دووه‌م و سیَیه‌م و چواره‌می یاسای دادگای باڵای تاوانی عیراقی ژماره (10)ی ساڵی (2005)، سزاكه‌ش به‌پشتبه‌ستن به‌حوكمه‌كانی مادده‌ی (333)ی یاسای سزاكان ژماره (111)ی هه‌مواركراوی ساڵی 1969 دیاریكراوه به‌رِیَنویَنی مادده‌ی (24)ی یاسای دادگای باڵای تاوانی عیراقی ژماره (10)ی ساڵی (2005)و برِیاره‌كه به‌ئاماده‌بوون و به‌رِیَككه‌وتن دراوه.
سیَیه‌م: به‌هۆی ناته‌واویی كۆڵه‌گه‌كانی تاوانی شویَنبزركردنی زۆره‌ملیَی كه‌سه‌كان وه‌ك تاوانیَكی دژ به‌مرۆڤایه‌تی، بۆیه دادگا برِیاریدا تۆمه‌تی ئاراسته‌كراوی تایبه‌ت به‌م كرده‌وه‌یه دژی تۆمه‌تباره‌كان هه‌ڵبووه‌شیَنیَته‌وه‌و له‌پای ئه‌و تۆمه‌ته ته‌برییه‌یان بكات به‌پشتبه‌ستن به‌مادده‌ی (182/ب)ی یاسای بنه‌مای دادگاییه جه‌زائییه‌كانی ژماره (23)ی هه‌مواركراوی ساڵی (1971)، ئه‌ویش برِیاریَكه به‌ئاماده‌بوون و ریَككه‌وتن، هه‌روه‌ها توندترین سزاش ده‌رهه‌ق به‌هه‌ریه‌ك له‌حوكمدراوه‌كان پیاده‌ده‌كریَت به‌پشتبه‌ستن به‌مادده‌ی (142)ی یاسای سزاكانی ژماره (111)ی ساڵی (1969)، كه برِیاریَكه به‌ئاماده‌بوون و به‌رِیَككه‌وتنی راوبۆچوونه‌كان دراوه‌و به‌ئاشكرا رۆژی 5/11/2006 تیَیان گه‌یه‌ندراوه.
حوكمی ئیعدامكردنی دیكتاتۆر‌و كاردانه‌وه جیاجیاكان
راگه‌یاندنی برِیاری دادگا ده‌رهه‌ق به(سه‌دام)ی دیكتاتۆر‌و سه‌رانی دیكه‌ی رژیَمی له‌ناوچووی به‌عس له‌تاوانی قه‌تڵوعامی دوجیَل، كاردانه‌وه‌ی ناوخۆیی و ده‌ره‌كی جیاجیای لیَكه‌وته‌وه.
له‌م باره‌یه‌وه نوری ئه‌لمالكی سه‌رۆك وه‌زیرانی عیراق له‌رِیَی ته‌له‌فزیۆنه‌وه، وته‌یه‌كی پیَشكه‌ش به‌گه‌لی عیراق كرد‌و گوتی: (سه‌دام) دیكتاتۆربوو و سزاكه‌ش شایانیه‌تی.
ئه‌لمالكی به‌رپرسیاریَتی ویَرانبوونی عیراقی به‌هۆی شه‌رِه‌كانی دیكتاتۆره‌وه، خسته‌ئه‌ستۆی (سه‌دام) و ته‌ئكیدیشیكرده‌وه كه‌سه‌رده‌می (سه‌دام حسیَن) به‌ته‌واوه‌تی بووه‌ته رابردوو و وه‌ك دیكتاتۆرییه‌تی هیتله‌رو مۆسۆلینی، گوتیشی: عیراقیَكمان ده‌ویَت كه‌تیَیدا هه‌مووان له‌ماف و ئه‌ركدا یه‌كسان بن، سه‌رده‌می جیاكاری كۆتایی هات، عیراقی نویَش، عیراقی یاسایه.
سه‌رۆك وه‌زیرانی عیراق راشیگه‌یاند: رازی نابین (سه‌دام) له‌سه‌ر هیچ تایفه‌یه‌ك پۆلیَن بكریَت، له‌به‌رئه‌وه‌ی تاوانه‌كانی هه‌موولایه‌كی گرته‌وه. سه‌رسورِمانی خۆیشی به‌رامبه‌ر داوای هه‌ندیَك وڵاتی بیانی بۆ ئازادكردنی دیكتاتۆر ده‌ربرِی و گوتی: ئه‌و حوكمه‌ی بۆی ده‌رچووه، وانه‌یه‌كی دروسته بۆ دیكتاتۆره‌كان و تیرۆریستان.
هه‌روه‌ها زاڵمای خه‌لیلزاد باڵیۆزی ئه‌مریكا له‌عیراق رۆژی راگه‌یاندنی حوكمه‌كانی به‌ویَستگه‌یه‌كی گرنگ بۆ عیراق وه‌سفكردو له‌به‌یاننامه‌یه‌كدا گوتی: دادوه‌ران و داواكارانی گشتی و پاریَزه‌رانی به‌رگری له‌م مه‌سه‌له‌یه‌دا، ئازایه‌تییه‌كی گه‌وره‌یان به‌رامبه‌ر ترساندن نیشاندا.
هه‌ردویَنیَ هاووڵاتیانی عیراق به‌گشتی جگه له‌چه‌ند ناوچه‌یه‌كی بچوكی وه‌ك تكریت و حه‌ویجه نه‌بیَت، به‌شیَوازی جۆراوجۆر خۆشحاڵی خۆیان ده‌ربرِی و ئاهه‌نگ و خۆشی هه‌موو عیراقی گرته‌وه.
له‌ده‌ره‌وه‌ی عیراقیش، تۆنی سنۆ وته‌بیَژ به‌ناوی كۆشكی سپی ئه‌مریكا ته‌ئكیدی له‌سه‌ربه‌خۆیی قه‌زای عیراق كرده‌وه‌و دویَنیَی به‌رِۆژیَكی باش به‌نیسبه‌ت گه‌لی عیراقه‌وه وه‌سفكرد.
له‌لایه‌ن خۆیه‌وه خاتوو مارگریَت بیكیت وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی به‌ریتانیا، خۆشحاڵی به‌رامبه‌ر برِیاره‌كانی دادگا راگه‌یاندو گوتی: خۆشحاڵم كه سه‌دام و تاوانبارانی دیكه رووبه‌رِووی عه‌داله‌ت كرانه‌وه‌و له‌پای تاوانه‌كانیان لیَپرسینه‌وه‌یان له‌گه‌ڵدا كرا، رژیَمی (سه‌دام حسیَن) تاوانی تۆقیَنه‌ری ئه‌نجامدا.
له‌پاریس-یش، فیلیپ دۆست بلازی وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی فه‌ره‌نسا هیوای خواست برِیاری دادگا نه‌بیَته هۆی دروستبوونی بارگرژی نویَ له‌عیراقداو رایگه‌یاند: فه‌ره‌نسا ئه‌و حوكمه‌ی كه قه‌زای عیراق ده‌ریكردووه وای ده‌بینیَت كه برِیاریَكه ده‌گه‌رِیَته‌وه بۆ گه‌لی عیراق.
ته‌ئكیدیشیكرده‌وه كه فه‌ره‌نساو هه‌موو وڵاتانی یه‌كیَتیی ئه‌وروپا دژی جیَبه‌جیَكردنی برِیاری ئیعدامن له‌هه‌موو وڵاتانی دنیادا.
هه‌روه‌ها لی چاوچینگ وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی چین ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه كرد كه برِیاره‌كه كاروباریَكی عیراقییه‌كانه‌و گوتیشی: ئومیَده‌وارین گه‌لی عیراق به‌ئاشتی و سه‌قامگیری و په‌ره‌پیَدان شادببیَت.
محه‌مه‌د عه‌لی حسیَنی وته‌بیَژ به‌ناوی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئیَران-یش له‌كۆنفرانسیَكی رۆژنامه‌نووسیدا گوتی: ئیعدام كه‌مترین سزایه كه شایانی (سه‌دام حسیَن) بیَت.
هه‌روه‌ك ریَكخراوی لیَبووردنی نیَوده‌وڵه‌تی نیگه‌رانی خۆی به‌رامبه‌ر برِیاری ئیعدامكردنی (سه‌دام)و دوو تاوانباره‌كه‌ی دیكه راگه‌یاند.
له‌كویَت-یش، جاسم ئه‌لخرافی سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نه‌ته‌وه (په‌رله‌مان) خۆشحاڵی خۆی به‌رامبه‌ر برِیاری ئیعدامكردنی (سه‌دام) ده‌ربرِی و سوپاسی خوای كرد كه ته‌مه‌نی دریَژكردن تابه‌چاوی خۆیان باری ئیَستای (سه‌دام) ببینن.
سه‌ر چاوه؛کوردستانی نوێ
No comments:
Post a Comment