نابێت كوردایه‌تی باڵێك بێت‌و چه‌پایه‌تی باڵێكی تر
عه‌بدوڵای موهته‌دی، به‌لای زۆربه‌مانه‌وه كه‌سێكی هێنده ناسراوه كه پێویستی به‌ناساندن نییه.
ئه‌وێك كه هه‌موو ژیانی له‌سیاسه‌ت‌و حیزبایه‌تییدا به‌سه‌ر بردووه، یه‌كێكه له‌دامه‌زرێنه‌رانی كۆمه‌ڵه‌و تا كۆنگره‌ی چواری ئه‌م رێكخراوه‌ش سكرتێری یه‌كه‌می بووه، به‌دوای پێكهێنانی حیزبی كۆمۆنیستی ئێرانیشدا دیسان سكرتێری یه‌كه‌می ئه‌م حیزبه‌ش بوو، دواتریش له‌گه‌ڵ هاتنه‌پێشی بۆچوونی "كۆمۆنیستی كرێكاری"دا پشتی مه‌نسوری حیكمه‌تی گرت، هه‌رچه‌نده زۆری نه‌خایاند به‌هۆی جیاوازی هه‌ڵوێستییانه‌وه ده‌رهه‌ق به‌قه‌یرانی كوێت‌و راپه‌ڕینی 1991ی خه‌ڵكی كوردستان له‌یه‌كدی دوور كه‌وتنه‌وه‌و پاشان موهته‌دی راشكاوانه دانی به‌وه‌دا نا كه له‌چوونه پاڵ كۆمۆنیست‌و حیكمه‌تییه‌كاندا "هه‌ڵه" بووه.
موهته‌دی كه ئێستا سكرتێری گشتی "كۆمه‌ڵه‌ی شۆڕشگێڕی زه‌حمه‌تكێشانی كوردستانی ئێران"ه، له‌ئێواره‌یه‌كی دره‌نگ وه‌ختی كۆتایی هه‌فته‌ی رابردوودا كه به‌رگێكی ساده‌و ساكاری پێشمه‌رگانه‌ی پۆشی بوو، له‌نووسینگه هێجگار گه‌وره‌و فراوانه‌كه‌یدا له‌زڕگوێزڵه وتی: "ئاماده نیم لێدوان له‌سه‌ر كێشه ناوخۆییه‌كانی كۆمه‌ڵه یان وه‌ڵامی ئه‌و ره‌خنانه بده‌مه‌وه كه ئاراسته‌م ده‌كرێن". موهته‌دی ئاماژه‌ی به‌وه كرد "ته‌نیا ئه‌وه‌نده ده‌ڵێت كه هیواداره مه‌سه‌له‌كان به‌شێوه‌یه‌كی دۆستانه چاره‌سه‌ر بكرێن‌و هه‌وڵی لێكنزیك بوونه‌وه بدرێت".
هه‌ر له‌به‌رئه‌وه گفتوگۆكه‌ی ئاوێنه له‌گه‌ڵ عه‌بدوڵای موهته‌دیدا په‌لی بۆ مه‌سه‌له‌گه‌لێكی دیكه كێشا.
كۆمه‌ڵه "نه‌ته‌وه‌یی‌و چه‌پ"
موهته‌دی سه‌باره‌ت به‌وه‌ی كۆمه‌ڵه‌ی شۆڕشگێڕی زه‌حمه‌تكێشان هه‌ڵگری چ پێناسه‌یه‌كه ده‌ڵێت: "كۆمه‌ڵه یه‌كه‌م: حیزبی ئاڵا هه‌ڵگری رزگاریی نه‌ته‌وه‌ییه له‌كوردستانی رۆژهه‌ڵات، بۆ به‌ده‌ستهێنانی مافی نه‌ته‌وه‌یی كورد‌و مافی دیاریكردنی چاره‌نوس تێده‌كۆشێت. دووهه‌م: كۆمه‌ڵه حیزبێكه بۆ ئازادی بیروڕا ده‌ربڕین‌و ئازادی میدیا‌و مافی یه‌كسانیی ژن‌و پیاو، بۆ ئێرانێكی سێكولار‌و دیموكرات‌و فیدراڵ خه‌بات ده‌كات. ته‌وه‌ره‌ی سێهه‌می بیر‌و باوه‌ڕی كۆمه‌ڵه‌ش ئه‌وه‌یه كه حیزبێكی چه‌پی لایه‌نگری عه‌داله‌تی كۆمه‌ڵایه‌تییه، كه هه‌وڵده‌دات داكۆكی له‌مافی كرێكاران‌و زه‌حمه‌تكێشان بكات".
به‌ڵام ته‌ئكید له‌وه‌ش ده‌كاته‌وه كه "دابینكردنی كۆمه‌ڵگه‌یه‌كی سۆسیالیستی له كۆمه‌ڵگه‌ی كوردستاندا له شێوه‌ی دامه‌زراندنی فۆرماسیۆنێكی ئابوریی شتێكی مومكین نیه‌و له‌م سه‌رده‌مه‌دا عه‌مه‌لی نیه". ئه‌و ده‌ڵێت: "تۆ له‌دونیای گلۆبالیزیۆندا ده‌ژیت، له‌دونیای زاڵبوونی سه‌رمایه‌ی جیهانیدا ده‌ژیت، له‌دونیای زاڵبوونی بازاڕی ئازاد‌دا ده‌ژیت، نا‌توانیت ئه‌وانه له‌به‌رچاونه‌گریت، نا‌توانیت دوورگه‌یه‌كی بچكۆله بۆ خۆت دروست بكه‌یت له‌نێو ئۆقیانووسێكی گه‌وره‌دا كه دونیایه".
موهته‌دی باس له‌وه ده‌كات: "كوردستان پێویستی به‌حیزبێكه كه ده‌مجی بیرۆكه‌ی چه‌پ‌و كوردایه‌تی بكات، نابێت كوردایه‌تی باڵێك بێت‌و چه‌پایه‌تی باڵێكی تر"و پێشیوایه: "كۆمه‌ڵه تاكه حیزبێكی كوردستانی ئێرانه ئه‌و مه‌رجانه‌ی تێدایه". ئه‌و ده‌ڵێت: "كوردستان حیزبێكی چه‌پی ده‌وێ ، حیزبێكی لایه‌نگری عه‌داله‌تی كۆمه‌ڵایه‌تی ده‌وێ، حیزبێكی ده‌وێ كه له‌چینه چه‌وساوه‌كان‌و بێبه‌شه‌كان داكۆكی بكات. ئێمه له‌چاو ساڵانی رابوردودا گۆڕانمان به‌سه‌ر هاتووه‌و مه‌رج نیه ئه‌و دۆگماتیزمه‌ی جاری جاران باوه‌ڕمان پێ‌بوو، له‌سه‌ر ئه‌و بڕوایه بین، ئێمه كۆمۆنیزممان له به‌رنامه‌ی خۆماندا فڕێداوه، چونكه زۆر شتی نێگه‌تیڤ‌و دژ به‌مرۆڤ له‌و سیسته‌مه ستالینییه‌ی بلۆكی رۆژهه‌ڵاتدا ئه‌نجامدران".
جوگرافی بزوتنه‌وه‌ی كورد
موهته‌دی ده‌ڵێت: "ئه‌م زڕگوێزه بچوكه‌ی كه دوو سێ ئۆردوگایه، به‌شێكی بچووكه له‌كۆمه‌ڵه وه‌كو حیزبێكی گه‌وره‌ی سیاسی‌و كۆمه‌ڵایه‌تی كوردستان، حیزبێك كه هه‌زاران شه‌هید‌و شانه‌ی حیزبیمان له37 ساڵ له‌مه‌وپێشه‌وه خه‌ریكه خشت له‌سه‌ر خشت بنیاتی ده‌نێت له‌كوردستاندا".
ئه‌و باس له‌وه ده‌كات كه له‌م پانزه ساڵه‌ی رابردوودا جوگرافی سیاسی بزوتنه‌وه‌ی كورد زۆر گه‌وره بووه‌ته‌وه، به‌ئه‌ندازه‌یه‌ك كه ئێستا له‌ورمێ‌و ماكۆوه بگره هه‌تا ئیلام‌و لوڕستان تێكه‌ڵاوی بزوتنه‌وه‌ی كورده، ئه‌و ده‌ڵێت: "جوگرافیای بزوتنه‌وه‌ی كورد 50 ساڵ له‌مه‌وبه‌ر زۆر ته‌سك بوو (موكریان) بوو، جوگرافیای بزوتنه‌وه‌ی كورد 25 ساڵ له‌مه‌وبه‌ر (موكریان‌و ئه‌رده‌ڵان) بوو، ئێستا (هه‌موو كوردستانه)، 12 ملیۆن كورد له‌ئێراندا هه‌یه‌و نه‌وه‌ی تازه‌ی كوردیش له‌سه‌رپێیه بۆ راپه‌ڕین".
ئێران، كۆمه‌ڵگای نێوده‌وڵه‌تی‌و كورد
موهته‌دی ئاماژه به‌وه ده‌كات كه وڵاتانی رۆژئاوا هه‌رگیز كارێك ناكه‌ن له‌به‌رژه‌وه‌ندی خۆیان نه‌بێت، به‌ڵام هه‌ندێكجار به‌رژه‌وه‌ندی ئه‌وان هاوته‌ریب ده‌بێت له‌گه‌ڵ خه‌باتی كورددا‌و ده‌ڵێت: "ئه‌م هاوته‌ریبییه‌ی ئێستاش نه‌ك له‌ڕووی ویست‌و ئیراده‌ی ئێمه‌وه، به‌ڵكو به‌شێوه‌یه‌كی مه‌وزوعی‌و عه‌ینی له‌نێوان به‌ره‌ی رۆژئاوا‌و خه‌ڵكی ئێران، به‌تایبه‌تی له‌گه‌ڵ كورد پێكهاتووه".
وێڕای ئه‌وه‌ش ده‌ڵێت: "من رازی نیم له‌سیاسه‌تی ئه‌وروپا، له‌سیاسه‌تی كۆمه‌ڵگای نێوده‌وڵه‌تی رازی نیم، چونكه پێموایه له‌بری ئه‌وه‌ی بیر له‌هێرشی سه‌ربازیی بۆ سه‌ر ئێران بكه‌نه‌وه، پێویسته له‌پاڵ فشاری ئابوری‌و سیاسی‌و دیپلۆماتیكیاندا بۆ سه‌ر ئێران، بیر له‌پشتگیری ئۆپۆزیسیۆنی ئێران‌و خه‌ڵكی ئێران‌و به‌تایبه‌تی بۆ ئێمه كه حیزبێكی كوردستانین، بیر له‌پشتگیری خه‌ڵكی كورد بكه‌نه‌وه، ئه‌مه‌یه فاكته‌ری گۆڕان له‌ئێران".
ئه‌و پێیوایه كه ئێستا سیاسه‌تی ئه‌وروپا زۆر توندتر بۆته‌وه له‌ئاست ئێران، كۆماری ئیسلامی زیاتر په‌راوێز كه‌وتووه، چونكه ئه‌وروپا له‌وه ده‌ترسێت ئێران چه‌كی ئه‌تۆمی به‌ده‌ستبهێنێت، له‌به‌رئه‌وه‌ی مه‌ودای موشه‌كه‌كانی وڵاتانی ئه‌وروپا ده‌گرێته‌وه.
سه‌باره‌ت به‌وه‌ش كه روسیا‌و چین به‌رژه‌وه‌ندی ئابوریی‌و بازرگانییان له‌گه‌ڵ ئێران‌دا هه‌یه، موهته‌دی ده‌ڵێت: "تۆ ناتوانی به‌رژه‌وه‌ندی ئابوری خۆت بپارێزیت ئه‌گه‌ر سیاسه‌ت له‌به‌رچاو نه‌گریت وه‌كو هێزه گه‌وره‌كانی دونیا. ئایا روسیا چ به‌رژه‌وه‌ندییه‌كی هه‌یه له‌وه‌ی ئێرانێكی ئیسلامی توندڕه‌وی ئه‌مڕۆ خاوه‌نی چه‌كی ئه‌تۆمی بێت له‌په‌نا سنووره‌كانیدا، خۆ هه‌موو شتێك ئه‌و دوو تمه‌نه نییه كه ئێران ده‌یدات به‌روسیا".
ئه‌و پێیوایه كه راسته روسیا له‌م رێگه‌یه‌وه ده‌یه‌وێت منافاسه‌ی ئه‌مه‌ریكا بكات، به‌ڵام ده‌شزانێ كه له‌درێژخایه‌ندا ئه‌مه زیانی بۆ روسیا زیاتره تا ئه‌وروپا‌و ئه‌مه‌ریكا‌و ده‌ڵێت: "ئاخر گره‌نتی چییه بۆ ئه‌وه‌ی كه سبه‌ی ئه‌م رژێمه‌ی ئیسلامییه‌ی ئێران ناڕوخێ‌و ناچێته‌وه چوارچێوه‌ی جیهانی رۆژئاوا، كه‌واته ئه‌مه مه‌ترسییه‌كی گه‌وره‌یه بۆ روسیا، جگه له‌وه‌ش روسیا له‌هه‌ڵبژاردنی ئه‌مه‌ریكا‌و ئێران‌دا سه‌ره‌نجام قابیله ئێران هه‌ڵبژێرێت؟ چینیش ئه‌و كاره ناكات، به‌رژه‌وه‌ندی ئابوری روسیا زۆر زۆر له‌بازرگانی له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌ریكادا زیاتره تا ئێران، وه‌ك قه‌تره به‌ده‌ریا وایه".
ئه‌و پێیوایه كه ئێستا روسیا لایه‌نگری هێرشی سه‌ربازیی نییه بۆ سه‌ر ئێران به‌ڵام له‌هه‌مانكاتیشدا دژی ته‌یاربوونی ئێرانیشه به‌چه‌كی ئه‌تۆمی‌و ئاماده‌ش نییه له‌سه‌ر ئێران دوژمنایه‌تی ئه‌مه‌ریكا بكات. سه‌باره‌ت به"چین"یش ده‌ڵێت" "من خۆم یه‌كێكم له‌و كه‌سانه‌ی پێموایه جیهانی تاك جه‌مسه‌ری له‌ده‌یه‌كانی داهاتوودا ده‌گۆڕێت، چین دێته ئاراوه، هاتووه به‌ڵام هێشتا زووه، چین زۆر ئاقڵه‌و زۆر به‌ئه‌سپایی كاری خۆی ده‌كات، په‌له په‌ل‌و هه‌ڵپه هه‌ڵپی نییه ئه‌مه‌ریكا ناترسێنێت، به‌ڵام سی چل ساڵی دی كێ ده‌ڵێت چین وه‌كو ئێستا ده‌مێنێته‌وه"؟
سه‌باره‌ت به‌وه‌ش كه هه‌میشه ئه‌و به‌رامبه‌ر به‌ئاینده گه‌شبینه، موهته‌دی ده‌ڵێت: "ئه‌گه‌ر تووشی ره‌شبینی بم چ ده‌ردێكم ده‌رمان ده‌كرێت؟ ئه‌گه‌ر بته‌وێت خه‌بات بكه‌یت ده‌بێت هیوایه‌كت به‌دواڕۆژ هه‌بێت".
■ سازدانی: ئاوێنه
No comments:
Post a Comment