ڕاگه‌یاندنی کۆمیته‌ی ناوه‌ندی سه‌باره‌ت به شاڵاوی هێرشی پڕ و پاگه‌نده‌یی بۆ سه‌ر کۆمه‌ڵه
هه‌ر وه‌کوو زۆرێک ئاگادارن، له ماوه‌یه‌ک له‌وه پێشه‌وه له‌سه‌ر هه‌ندێک له سایته ئینتێرنێییهکان شاڵاوێکى هێرشى پڕ له بوختان و پڕوپاگه‌نده‌ى درۆیین له دژى کۆمه‌ڵه ده‌ستى پێکردووه. ئه‌م شاڵاوه هه‌ر هاتووه و هیستریکتر و قێزه‌ونتر بووه و سنوورى هه‌موو عورف و ئه‌خلاقێکى به‌زاندووه. کۆمیته‌ى ناوه‌ندیى کۆمه‌ڵه تا ئێستا به پێویستى نه‌زانیوه که وه‌ڵامى ئه‌م هێرشانه بداته‌وه چونکه بێجگه له بوختان و درۆ و چه‌واشه‌کارى ناوه‌رۆکێکى سیاسی‌یان نییه که بۆ جواب دانه‌وه بشێ، بێجگه له‌وه به‌هاکانى کۆمه‌ڵه و مێژووى خه‌بات و که‌سایه‌تى رههبهرانى له‌وه گه‌وره و گرانترن که به هه‌ڵه‌وه‌ڕى چه‌ند دۆڕاوێکى سیاسى خه‌وش هه‌ڵگرن.
کۆمیته‌ى ناوه‌ندیى کۆمه‌ڵه وێڕاى مه‌حکووم کردنى ئه‌م ره‌فتاره نزم و نامرۆڤانه‌یه، رایده‌گه‌یه‌نێ که ئه‌م شاڵاوه ناچێته خانه‌ى دیالۆگ و ره‌خنه‌ى سیاسى و فیکرى که کۆمه‌ڵه هه‌میشه به دڵێکى ئاواڵه‌وه پێشوازى لێده‌کا، به‌ڵکوو ههڵخڕێنهران و به‌ڕێوه‌به‌رانى ئه‌م شاڵاوه قێزه‌وه‌نه هه‌رکه‌س بن و هه‌ر مه‌به‌ستێکیان بۆخۆیان دانابێ، به‌کرده‌وه بێجگه له خزمه‌ت به دوژمنانى بزووتنه‌وه‌ى رزگاریخوازانه‌ى گه‌لى کورد و دوژمنانى ئازادى و پێشکه‌وتنخوازى له کوردستان کارێکىتر ناکه‌ن. بێگومان کۆمارى ئیسلامیى ئێران و هه‌موو دوژمنانى دیکه‌ى گه‌لى کورد به‌و بوختان و بێحورمه‌تى و شکاندنى که‌سایه‌تییه‌کان و رههبهرانى بزووتنه‌وه‌ى کوردستان شادن و هه‌موو دۆستان و دڵسۆزانى ئه‌و بزووتنه‌وه‌یه‌ش پێى نیگه‌ران و به‌داخه‌وه‌ن. هه‌موو ویژدانێکى مه‌سئوول و دڵسۆز ئه‌م ره‌فتاره نزم و نامه‌سئوولانه‌یه له دژى حیزبێکى پاک و شۆڕشگێڕى وه‌کوو کومه‌ڵه مه‌حکووم ده‌کا.
هه‌روه‌کوو پێشڕه‌وییه‌کانى کۆمه‌ڵه ده‌بێته مایه‌ى خۆشحاڵى و سه‌ربه‌رزى جه‌ماوه‌رى خه‌ڵکى کوردستان و هه‌موو دۆستان و دڵسۆزان، بێگومان ناحه‌زانى کۆمه‌ڵه و ناحه‌زانى شۆڕش و ئازادى و پێشکه‌وتنخوازیش ده‌خاته قین و قینکارى. له‌م هه‌لومه‌رجه‌دا پێویسته هه‌موو تێکۆشه‌رانى دڵسۆزى ریزه‌کانى کۆمه‌ڵه، به‌تایبه‌ت له ناوه‌وه‌ى کوردستان، له هه‌میشه گه‌رم و گوڕتر و سه‌رودڵخۆشتر له‌پێناو پته‌و کردن و به‌هێز کردن و گه‌شه پێدانى کۆمه‌ڵه و بزووتنه‌وه‌ى شۆڕشگێڕانه‌ى گه‌لى کورد تێ‌بکۆشن و دڵنیا بن ره‌وتى به‌ره‌وپێش چوونى کۆمه‌ڵه هه‌موو ئه‌م ورده کۆسپانه ده‌خاته لاوه و ریسوایى و رووڕهشى هه‌ر بۆ ئاژاوه‌گێڕان ده‌مێنێته‌وه.
کۆمیته‌ى ناوه‌ندیى کۆمه‌ڵه‌ى شۆڕشگێڕى زه‌حمه‌تکێشانى کوردستانى ئێران
24ى ئاپریلى 2007
No comments:
Post a Comment