Wednesday, February 28, 2007

قه‌ره‌نی قادری چ ئه‌رکێکی بۆ خۆی داناوه



له‌ 10-2-2007دا له‌ کوردستان پرس نووسراوێک له‌ سه‌رنامه‌ێکی ناو خۆیی کۆمه‌ڵه‌ هاتوه که‌ قه‌ره‌نی قادری سه‌رنووسه‌ری کوردستان پرس نووسیه‌تی.روواڵه‌تی نووسراوه‌که‌ دیفاع له‌ دمۆکراسی و ڕای ئازاده‌ و دڵسۆزی بۆ خه‌ڵکی کورد‌ . بڵام به‌ بڕوای من شێوه‌ی نووسراوه‌که‌ زۆرتر خۆشکردنی ئاگری جیاوازیه‌کان مه‌به‌سته‌ بێ ئه‌وه‌ی روونی کاته‌وه‌ که‌ چه‌ به‌رهه‌مێک له‌م کاره‌ ئه‌بێت به‌ده‌ست بێت.چند وه‌شه و دێڕ له‌ نووسراوه‌که‌ی قادری بۆ نموونه‌ ئه‌خه‌مه‌ به‌ر باس . ڕۆژنامه‌وانان به‌ گوێره‌ی لاینگریان له‌بۆچوونێکی تایبه‌ت یان بۆ سوودی خۆیان یان سوودی ده‌سه‌ڵاتێکی تایبه‌ت له‌ گێرانه‌وه‌ی رووداوه‌کان وشه‌ و دێڕی تایبه‌ت هه‌ڵ ده‌بژێرن هه‌ر بۆیه قادری به‌ مه‌به‌ستی سووک کردنی باس وڵێکۆلینه‌وه و ڕاده‌ربڕینه‌کان وشه‌ی"نامه‌پڕاکه‌نی " هه‌ڵده‌بژێرێت له‌ حالێکدا به‌ ئیده‌عای خۆدی قادری به‌حسه‌ سیاسیه‌کان په‌یوه‌ندی هه‌یه‌ به‌خه‌ڵکه‌وه‌ و حێزب و چالاکانی سیاسی ده‌بێت وه‌کووسه‌رمایه‌ی خه‌ڵک چاو لێ بکرێت. هێنانه‌ خواره‌وه‌ی باس وکێشه‌سیاسیه‌کان تا نزمایی نامه‌پڕاکه‌نی چ قانزانجێکی بۆناساندنی باس و کێشه‌ سیاسیه‌کانی ناو کۆمه‌له‌ به‌ خه‌ڵک هه‌یه‌ ؟

له‌ دێڕێکیتردا هاتوه‌ :

ناڕه‌زایه‌تی ده‌ربڕین و به‌رهه‌ڵستکاری، به شێوازی جۆراوجۆر له‌وانه "نامه‌په‌راکه‌نی" ئه‌م ڕێکخراوه‌یه‌‌ی ته‌نیوه‌ته‌وه.

پان و به‌رینی کۆمه‌ڵه‌ وا بچووک ئه‌کاته‌وه‌ که‌ ته‌نیا به‌چه‌ند نامه‌ ده‌کرێت کۆمه‌ڵه‌ داپۆشی و قیرانێکی وایش درووست ئه‌بێت که‌ بۆ ئه‌وه‌ ئه‌بێت ده‌رکه‌که‌ی داخه‌ی و قۆلفێکی لێ ده‌ی. ئه‌م شێوه‌ هه‌لسه‌نگاندنه‌ ئه‌گه‌ر ڕۆژنامه‌وانێکی تورک یان عه‌ره‌ب یان فارس بوایه‌ت جێگای پرسیار نه‌بوو به‌ڵام ڕۆژنامه‌وانێکی لایه‌نگری خه‌ڵکی کورد بۆ ده‌بێت ڕێ خۆشکه‌ره‌وه‌ی پاسیڤ بوونه‌وه‌ی به‌شێک له‌ هه‌ڵسووراوانی کورد بێت و خه‌ڵک له‌وان دڵسارد کاته‌وه‌ ؟

قادری وادیاره‌ له‌ کۆمه‌ڵه‌ تووڕه‌یه‌ چوونکوو له‌ جێگایکیتر ئه‌نووسێت :

ئه‌مه‌ش یه‌کێک له‌ " شاکاره‌کانی" پڕۆژه‌ی ساخکردنه‌وه‌ی کۆمه‌ڵه‌یه

واباش بوو سه‌رنووسه‌ری کوردستان پڕس ناوی چه‌ندشاکاری تری بهێنایه‌ت با خوینه‌ران له‌حالی بوونی ئه‌و له‌ پڕۆژه‌ی ساخ بوونه‌وه‌ی کۆمه‌ڵه‌ تێبگه‌ن .ئه‌م تووڕه‌بوونه‌ی قادری له‌سه‌رچیه‌ ؟شایه‌د یه‌کێک له‌ هۆیه‌کانی کێشه‌ و ناکۆکیه سیاسیه‌کانی ڕابردووی کۆمه‌ڵه‌ و چریکی ئه‌کسه‌ریه‌ت بێت . من بۆ خۆم باوه‌ری قووڵم به‌ ئه‌وه‌ هه‌یه‌ که‌ رابووردوو وه‌کوو ئازموون چاوی لێ بکرێت ئینا کۆڵانه‌وه‌ی ڕابوردوو و به‌ خشکه‌ و به‌ نهینی تۆڵه‌کردنه‌وه‌و قین رشتن، نه‌ک به‌قانزانجی خه‌ڵک نیه‌ به‌ڵکوو زۆریش به‌زیانی ته‌واو ئه‌بێت. کۆمه‌ڵه‌ وه‌کوو ڕێکخراوێکی زیندوو لاناو جووڵانه‌وه‌یکی زیندوودا سه‌ره‌ڕای بوونی دایمی خۆی له‌ به‌ره‌ی خه‌ڵکدا تووشی کێشه‌ی سیاسی ده‌بێت و زۆرتر ئه‌وه‌ سرووشتیه‌ که‌ ڕووناکبیران و ڕۆژنامه‌وانان له‌ کردنه‌وه‌ی گرێ و ناروونیه‌کاندا یارمه‌تی ده‌ری بن .کۆمه‌له‌ مافی خۆیه‌تی تێبینی و بۆچوونه‌کانی خۆی نوێ کاته‌وه‌ .هه‌ر وه‌ها تۆ به‌ مافی خۆتی ئه‌زانی 180 ده‌رجه‌ وه‌رچه‌رخێت بێ ئه‌وه‌ی که‌س چاوه‌ڕوانیئه‌وه‌بێت له‌ جێگای کوردستان پرس" ئیستالینگراد پرس" یان " مسکۆ پرس " دابنی.

سه‌باره‌ت به‌وه‌ی نامه‌ی نهێنی کۆمه‌ڵه‌ ده‌س قه‌رنی قادری که‌وتوه‌ ،ده‌کرێت چه‌ند شێوه‌یک هاتبێته‌ کایه‌وه‌ رنگه‌ له‌ دۆستێکی خۆی که‌ ئه‌ندامی کۆمه‌ڵه‌یه و بێ ئاگادارکرنه‌وه‌ی ئه‌و نامه‌کانی هه‌ڵگرتبێت ،که‌ ئه‌وه‌ دوور له‌ پرنسیپی دۆستایه‌تیه‌ .یان نامه‌کان له‌لایه‌ن ئه‌ندامێک به‌ ده‌ست قادری گیشتبێت ،ئه‌بێت بڵێم ئه‌و‌ ئه‌ندامه‌ که‌سێکی بوێر نیه‌ ئه‌گه‌رنا ده‌کرا به‌ ڕاشکاوی ڕای بگه‌یه‌نه‌ که‌ ئه‌و باوه‌ری به‌ وه‌یه‌ که‌ باس و بیر وڕاکان به‌ ئاشکرا بێت و شێوێکی واها بکار بهێنێت که‌له‌ ئاسایی کردنه‌وه‌ی دیالۆگ و ده‌ربڕینی کێشه‌کان کاریگه‌ری بوایه‌ت. به‌ ترسه‌ترس کار کردن نا کرێت یارمه‌تی هێنانه‌ سه‌ره‌وه‌ی پله‌ی سیاسی خه‌ڵک و هاورێانمان بین، که‌س‌ ناتوانێت حاشا له‌ ده‌وری گڕینگی ڕۆژنامه‌وانان و ڕووناکبیران له‌کێشه‌سیاسیه‌کاندابکات بڵام دڵسۆزی و هه‌ست به‌ به‌رپرسایه‌تی کردن یه‌کێک له‌ مه‌رجه‌کانی ئه‌و به‌شداریه‌یه‌ ئه‌گه‌ر بۆ به‌خته‌وه‌ری خه‌ڵکی کورد بێت.هه‌روه‌ها نه‌حێزب مۆقه‌ده‌سه‌ نه‌ چینی کرێکار نه‌ کۆردبوون ،ڕۆژنامه‌وانیش ناتوانێت به‌س به‌ناوه‌که‌یه‌وه‌ جێگای مۆقه‌ده‌س بۆخۆی دیاری بکات، هیوادارم سه‌رنووسه‌ری کۆردستان پڕس چالاکی ڕێگای ڕوونکرنه‌وه‌ و گه‌شه‌ی ته‌بایه‌کان بێت هه‌روه‌ها وام چاوه‌روان کردوه‌ .

حامێد ساعه‌تی 2007-02-26 hamedbe@hotmail.com

No comments: