راگه‌یاندنی سکرتاریه‌تی کۆمه‌ڵه
کرێکاران،خوێندکاران،مامۆستایان
کۆمه‌ڵانی خه‌ڵکی ئازادیخوازی کوردستان
کۆمه‌ڵانی خه‌ڵکی ئازادیخوازی کوردستان
وه‌ک ئاگادارن ده‌سه‌ڵاتی هاری کۆماری ئیسلامی ماوه‌یه‌که زه‌بر و زه‌نگ و گوشاره‌کانی
خۆی بۆ سه‌ر ژیانی خوێندکاران،کرێکاران،مامۆستایان و سه‌رجه‌م توێژه‌کانی خه‌ڵکی کوردستان زیاد کردووه.
وه‌ک له سه‌ر کار ده‌رکردنی کرێکارانی کوردستان بۆ وێنه کرێکارانی شیرکه‌تی ڕستن و
چنینی کوردستان،شیرکه‌تی شاهۆ،شیرکه‌تی ئاڵومین به زۆر خانه‌نشینکردن و له سه‌ر کار
لابردنی ئه‌ندامانی زانکۆی زانسته پزیشکیه‌کان،بێبه‌شکردنی هه‌لسوڕاوه خوهندکاریهکان له
خوێندن،داخستنی گۆڤار و ڕۆژنامه‌کان و هه‌روه‌ها بڵاوکراوه خوێندکاریه‌کان،بانگهێشتنی
ڕۆژنامه‌نوسان و نوسه‌ران و هه‌ڵسوڕاوانی سیاسی و ژنان بۆ به‌رده‌م دادگاکان،به‌رده‌وامبونی
سزادانی خه‌لک به تاوانی به شداری له ئاخێزه‌کانی ساڵی 84،گوشار خستنه سه‌ر زیندانییانی
سیاسی و بنه‌ماڵه‌کانیان و ده‌یان ڕووداوی له‌و چهشنهسیاسهتی سه‌رکوتکارانه‌ی ڕژیمی دینی
ئێرانه که ڕۆژانه له کوردستان به‌ڕێوه ده‌چێت.
کۆمه‌ڵه‌ی شۆڕشگێڕی زه‌حمه‌تکێشانی کوردستانی ئێران بۆ پشتگیری ده‌نگی ناڕه‌زایی زیندانیانی
سیاسی کوردستان و بۆپشتگیری له مانگرتنی سیاسی خه‌ڵکی کوردستان له ڕۆژه‌کانی
29،28 و30ی بهفرانبارو پێش ساڵیادی کۆماری مه‌هاباد، داوا له ڕوناکبیران، خوێندکاران،
کرێکاران و کۆڕ و کۆمه‌ڵانی خه‌ڵکی کوردستان ده‌کات لهوناڕهزاییه هێمنانه‌دا به‌شداری بکه‌ن و
ده‌نگی ناڕه‌زایی خۆیان به گوێی ڕێکخراوه نێوده‌وڵه‌تیه‌کانی مافی مرۆڤ وڕێکخراوی
نه‌ته‌وه‌یه‌کرتوه‌کان بگه‌یه‌نن،تا سیاسه‌تی زه‌بر و زه‌نگی ڕژیمی مه‌زهه‌بی ئێران له کوردستان سوک و
ریسوا بکرێت. به‌و هیوایه‌ی به‌شداری کردن له‌و مانگرتنه سیاسییه سه‌ره‌تای هه‌وڵێکی
جیدی بێت بۆ خه‌باتی یه‌کگرتوو وهاوبهشمان له دژی سیاسه‌ته‌کانی کۆماری ئیسلامی له کوردستان و
به ده‌ستهێنانی مافه‌ڕه‌واکانی گه‌لی کورد و
به ده‌ستهێنانی ئازادی و به‌رابه‌ریی.

کۆمه‌ڵه‌ی شۆڕشگێڕی زه‌حمه‌تکێشانی کوردستانی ئێران
27ی به‌فرانباری 1385ی هه‌تاویی/17ی ژانویه‌ی 2007ی زایینی

No comments:
Post a Comment