به‌یاننامه‌ی كومیته‌ی ناوه‌ندیی حیزبی دێموكراتی كوردستانی ئێران
هاونیشتمانانی به‌ڕێز!كۆمه‌لاَنی ئازادیخوازی خه‌ڵكی كوردستان!ئه‌ندامان‌و لایه‌نگرانی تێكۆشه‌ری حیزبی دێموكراتی كوردستانی ئێران!حیزب‌و رێكخراوه سیاسی‌یه‌كان!دۆستان‌و دڵسۆزانی بزووتنه‌وه‌ی كورد!له هه‌لومه‌رجێكدا كه ره‌وتی رووداوه‌كانی ناوچه له به‌رژه‌وه‌ندیی كورددا ده‌چنه پێش‌و ئاسۆی خه‌باتی ئازادیخوازانه‌ی گه‌لی كورد له كوردستانی ئێران روونتر ده‌كه‌وێته به‌رچاو، له‌و كاته هه‌ستیاره‌دا كه رێژیمی كۆماری ئیسلامی له نێوخۆ‌و له ده‌ره‌وه‌ڕا كه‌وتۆته ژێر ته‌وژم‌و فشاره‌وه‌و بزووتنه‌وه‌ی كورد له هه‌موو كاتێك زیاتر پێویستیی به یه‌كیه‌تی‌و یه‌كڕیزی هه‌یه، به‌داخه‌وه ژماره‌یه‌ك كادر‌و پێشمه‌رگه‌ی حیزب سه‌ره‌ڕای هه‌موو دڵفراوانی‌یه‌كی رێبه‌رایه‌تیی حیزب‌و هه‌وڵ‌و تێكۆشانی دۆست‌و دڵسۆزانی كورد به‌تایبه‌ت دوو هێزی برامان پارتی دێموكراتی كوردستان‌و یه‌كیه‌تی نیشتمانیی كوردستان بۆ مانه‌وه‌ی ئه‌م جه‌معه له‌نێو ریزه‌كانی حیزبی دێموكراتی كوردستانی ئێران‌دا، له رێكه‌وتی 15/9/1385ی هه‌تاوی به‌رابه‌ر به 6/12/2006ی زایینی، به ده‌ركردنی به‌یاننامه‌یه‌ك جیابوونه‌وه‌ی خۆیان له حیزبی دێموكراتی كوردستانی ئێران راگه‌یاندوه.حیزبی دێموكراتی كوردستانی ئێران وێڕای ده‌ربڕینی پێ‌ناخۆشبوونی خۆی له هه‌ڵوێستی ئه‌و برایانه، راده‌گه‌یه‌نێ كه رێبه‌رایه‌تیی حیزب پاش چه‌ندین كۆبوونه‌وه‌و باس‌و وتووێژ له سه‌ر داخوازیی ئه‌وان‌و ته‌نانه‌ت قبووڵی به‌شێكی به‌رچاو له داواكانیان ـ هه‌رچه‌ند ناڕه‌واش بووبن ـ له پێناوی پاراستنی یه‌كڕیزیی حیزب‌دا له به‌رچاو گیراون، به‌و حاڵه‌ش ئه‌م ژماره‌یه له كادر‌و پێشمه‌رگه‌كانی حیزب له نیازپاكی‌و دڵفراوانیی رێبه‌رایه‌تیی حیزب كه‌ڵكی خراپیان وه‌رگرت‌و رۆژبه‌ڕۆژ به‌هانه‌ی جۆراوجۆر‌و شه‌رت‌و پێش شه‌رتی تازه‌یان بۆ درێژه‌ی دیالۆگ هێنایه گۆڕ‌و دواین داوای رێبه‌رایه‌تیی حیزب بۆ دانیشتن‌و درێژه‌ی دیالۆگ به مه‌به‌ستی چاره‌سه‌ركردنی ئه‌و گیروگرفتانه‌ی كه خۆیان له رۆژی دوای كۆتاییهاتنی كۆنگره‌ی سێزده‌هه‌مه‌وه بۆ حیزبیان دروست كرد‌و، جار له‌گه‌ڵ جار زیاتر‌و به‌رفراوانتریان كرد، ره‌ت كرده‌وه تا ئه‌و جێگایه‌ی كه به كرده‌وه ریزی خۆیان له حیزبی دێموكراتی كوردستانی ئێران جیا كرده‌وه‌و ئێستاش ئه‌و جیاكردنه‌وه‌یان به‌ڕه‌سمی راگه‌یاندوه‌و به سه‌ر حیزبیان‌دا سه‌پاندوه.خۆشه‌ویستان!حیزبی دێموكراتی كوردستانی ئێران حیزبی پێشه‌وای نه‌مر قازی محه‌ممه‌دو دوكتور قاسملووی رێبه‌رو دوكتور شه‌ره‌فكه‌ندیی زانا، له ره‌وتی خه‌باتی 61 ساڵه‌ی خۆیدا زۆر جار له‌گه‌ڵ هه‌لومه‌رجی له‌و بابه‌ته به‌ره‌وڕوو بووه‌و، زۆر جار ئه‌م رێبه‌ره شه‌هیدانه‌مان به شێوه‌ی جۆراوجۆر تۆمه‌تبار كراون‌و ته‌نانه‌ت ژماره‌یه‌ك له كادر‌و پێشمه‌رگه‌ی حیزب له كاتی ژیان‌و رێبه‌رایه‌تیی ئه‌واندا ریزه‌كانی حیزبیان جێ‌هێشتووه‌و ناو‌و ناتۆره‌یان وه‌پاڵ داون. به‌لاَم هه‌ره‌وه‌ك ئه‌م رێبه‌رانه خۆیان فه‌رموویانه ئه‌م حیزبه به‌م جۆره هه‌ڵوێست‌و لێ‌دابڕانانه كز نه‌بووه‌و كز نابێ‌و له ژێر هیچ فشار‌و به‌ربینگ پێ‌گرتنێكدا له ره‌وتی دێموكراتی‌و پرنسیپه دێموكراتی‌یه‌كانی خۆی دوور نه‌كه‌وتۆته‌وه‌و دوور ناكه‌وێته‌وه، دیاره پاش شه‌هیدبوونی ئه‌م رێبه‌رانه‌ش سه‌یر نیه كه درێژه‌ده‌رانی رێگایان له‌گه‌ڵ ئه‌م جۆره هه‌ڵوێست‌و لێ‌دابڕانانه به‌ره‌وڕوو ببن. به‌لاَم به گرتنه پێشی رێگا‌و رێبازی ئه‌م رێبه‌ره شه‌هیدانه له لایه‌ن رێبوارانیانه‌وه‌و بیری ورد‌و واقیعبینانه‌ی كۆمه‌لاَنی خه‌ڵكی كوردستان، هه‌موو جارێك راستی‌یه‌كان ده‌ركه‌وتوون‌و ئه‌مجاره‌ش خه‌ڵك به چاوی ئاواڵه‌وه ده‌ڕواننه راستی‌یه‌كان‌و زۆر زوو هه‌ست ده‌كه‌ن كه به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی حیزب چ دڵسۆزی‌و دڵفره‌وانی‌یه‌كی بۆ پاراستنی یه‌كڕیزیی حیزب له خۆی نیشان داوه، كێ سوور بووه له سه‌ر لێك دابڕان‌و وه‌لانانی ره‌وتی دیالۆگ به مه‌به‌ستی چاره‌سه‌ری ئه‌و گیروگرفتانه‌ی كه به ناحه‌ق‌و ناڕه‌وا بۆ حیزب پێـك هێندران‌و كێ ته‌نانه‌ت ته‌حه‌موولی ئه‌م هه‌موو كارشكێنی‌و به‌رگرتن له به‌ره‌و پێـشچوونی ره‌وتی تێكۆشانی حیزبی كردووه؟ئێمه سه‌ره‌ڕای پێ ناخۆش بوونمان له‌و هه‌ڵوێسته كه ژماره‌یه‌ك له كادر‌و پێشمه‌رگه‌كانی پێشووی حیزب گرتوویانه، هه‌موو هه‌وڵ‌و تێكۆشانمان له ره‌وتی خه‌باتدا به هه‌موو شێوه‌كانیه‌وه ته‌نیاو ته‌نیا رووی له كۆماری ئیسلامیی ئێران وه‌ك دوژمن‌و زه‌وتكه‌ری ماف‌و ئازادییه‌كانی گه‌لانی ئێران‌و خه‌ڵكی كوردستان ده‌بێ.سیاسه‌ت‌و هه‌ڵوێستی حیزبی دێموكراتی كوردستانی ئێران له داهاتووشدا هه‌ر له سه‌ر ئه‌م ره‌وت‌و رێبازه ده‌بێ كه تا ئێستا رێبه‌رانی گه‌وره‌و شه‌هیدمان قازی‌و قاسملوو و شه‌ره‌فكه‌ندی بوویانه‌و پێ‌یان له سه‌ر داگرتووه‌و ئێستاش ئه‌م رێبه‌رانه له بیروباوه‌ڕدا زیندوون‌و له‌گه‌ڵمانن.سلاَو له گیانی پاكی ئه‌و رێبه‌ره شه‌هیدانه‌مان‌و سه‌رجه‌م شه‌هیدانی حیزب‌و گه‌ل سلاَو له بنه‌ماڵه‌ی به‌ڕێزی شه‌هیدان‌و هه‌موو زیندانی‌یه سیاسی‌یه‌كانسلاََو له خه‌ڵكی خه‌باتگێڕو خۆڕاگری كوردستان پشتیوانانی هه‌میشه‌یی حیزبی دێموكراتسلاََو له ئه‌ندامان‌و تێكۆشه‌رانی حیزبی دێموكرات‌و رێبوارانی رێبه‌رانی سه‌ربه‌رزو شه‌هیدمان قازی، قاسملوو و شه‌ره‌فكه‌ندی سلاَو له كادر‌و پێشمه‌رگه فیداكاره‌كانی حیزبی دێموكراتی كوردستانی ئێرانسلاََو له حیزبی پێشڕه‌و و خۆشه‌ویستی گه‌لی كورد له كوردستانی ئێران، حیزبی دێموكراتی كوردستانی ئێران!
حیزبی دێموكراتی كوردستانی ئێران
كومیته‌ی ناوه‌ندی15/9/1385ی هه‌تاوی2006/12/6ی زایینی
No comments:
Post a Comment