Sunday, April 15, 2007

خه‌ڵکى تێکۆشه‌رى کوردستان



به‌پێى هه‌والڕ، هێزه‌ سه‌رکوتگه‌ره‌کانى کۆمارى ئیسلامیى ئێران، دوێنێ دووشه‌ممه‌20ى خاکه‌لێوه‌، له‌ کاتى نێوه‌ڕۆدا له‌ نێو شارى مه‌ریوان ته‌قه‌ له‌ ماشێنێک ده‌که‌ن و لاوێکى ته‌مه‌ن 18 سالڕ به‌ ناوى وریا محه‌مه‌دیان ده‌کوژن و دوو که‌سى دیکه‌ش بریندار ده‌که‌ن. خه‌ڵکى قاره‌مانى مه‌ریوان به‌ بیستنى ئه‌م هه‌واڵه‌ وه‌ده‌نگ دێن و رێ‌وره‌سمى به‌خاک ئه‌سپه‌رده‌کردنى ئه‌م لاوه‌ بێ‌تاوانه‌ ده‌که‌نه‌ خۆپیشاندان دژى رژیمى کۆمارى ئیسلامى و ئه‌و جنایه‌تکارانه‌ى ئه‌م رووداوه‌یان خوڵقاند. ئه‌مڕۆ سێ‌شه‌ممه‌ کاتێک که‌ هه‌واڵه‌که‌ به‌ ته‌واوى له‌ شاردا بڵاو بۆوه‌، خه‌ڵکى حه‌قخواز و کۆڵنه‌ده‌رى مه‌ریوان بۆ ناره‌زایه‌تى ده‌ربڕین به‌م وه‌زعه‌ى رژیمى تاوانبارى کۆمارى ئیسلامى خولقاندوویه‌تى، به‌ تێکڕا دووکان و بازاڕ داده‌خه‌ن و خوازیارى لێپرسینه‌وه‌ و به‌ سزا گه‌یاندنى داڕێژه‌ران و به‌ڕێوه‌به‌رانى ئه‌م جنایه‌ته‌ ده‌بن.

ئه‌مه‌ یه‌که‌م جار نیه‌ که‌ هێزه‌ سه‌رکوتگه‌ره‌کانى کۆمارى ئیسلامى ده‌ستیان به‌ خوێنى لاوان و گه‌نجانى کوردستان سوور ده‌بێ، رووداوه‌کانى چه‌ند مانگى رابردوو له‌ شار و گونده‌کانى کوردستان ئه‌وه‌ نیشان ده‌ده‌ن که‌ هه‌رچى رژیمى کۆنه‌په‌رستى کۆمارى ئیسلامى له‌ ئاستى نێونه‌ته‌وه‌ییدا زۆرتر ده‌که‌وێته‌ ژێر گوشار، ده‌ستدرێژى بۆ سه‌ر خه‌ڵکى ئێران و به‌تایبه‌ت کوردستان زیاتر ده‌کات. گه‌لى کورد له‌ ئه‌زموونى خه‌بات دژى کۆمارى ئیسلامیدا بۆى ده‌رکه‌وتووه‌ که‌ ته‌نیا رێگاى به‌رپه‌رچ دانه‌وه‌ى جنایاتى هێزه‌ سه‌رکوتگه‌ر و داگیرکه‌ره‌کانى کۆمارى ئیسلامى، یه‌کگرتوویى و یه‌کده‌نگى و خه‌باتى بآوچانى خه‌ڵکه‌ له‌ سه‌رانسه‌رى کوردستان. مانگرتن و داخستنى یه‌کپارچه‌ى دووکان و بازاڕى شارى مه‌ریوان، نیشانه‌ى ئه‌م هوشیاریه‌ سیاسى و یه‌کگرتووییه‌یه‌.

کۆمه‌ڵه‌ى شۆڕشگێڕى زه‌حمه‌تکێشانى کوردستانى ئێران، وێڕاى مه‌حکووم کردنى ئه‌م جنایه‌ته‌ى هێزه‌کانى رژیم و هاوخه‌مى و هاوده‌ردى له‌گه‌لڕ بنه‌ماڵه‌ى شه‌هید وریا محه‌مه‌دیان و بنه‌ماڵه‌ى برینداره‌کان، خۆى به‌ هاوپشت و هاوسه‌نگه‌رى خه‌ڵکى تێکۆشه‌رى مه‌ریوان ده‌زانێ له‌ خه‌باتیاندا له‌ دژى کۆمارى ئیسلامیى ئێران.

سکرتاریه‌تى کۆمیته‌ى ناوه‌ندیى کۆمه‌ڵه‌

1386-01-21

No comments: