تووند وتیژی، له‌مپه‌رێك له سه‌ر رێگای گه‌شه‌ی فمینیزم
به بۆنه‌ی 25ی نوامبر، رۆژی جیهانی خه‌بات بۆ نه‌مانی تووند وتیژی له دژی ژنان
فه‌ریبا محه‌مه‌دی
تووند و تیژی له دژی ژنان ره‌وتێكی ئاساییه و هه‌موو رۆژێك له ژیانی ژنان دووپات ده‌بێته‌وه‌و سێبه‌ری خستووه‌ته سه‌ر هه‌موو بواره‌كانی ژیانیان‌و له هه‌موو وڵاتانی جیهان بوونی هه‌یه. ترس و دڵه‌ڕاوكێ له تووندوتیژی، وایكردووه كه به‌رده‌وام ژن له بوونی خۆی شك و گومانی بێ و له گێژاوێكی پڕ له وه‌حشه‌ت ژیان به سه‌ر ببات به چاو خشاندنێك به سه‌ر هه‌موو كۆمه‌ڵگاكان بۆمان ده‌رده‌كه‌وێ كه تووندوتیژی به شێوازی جۆاروجۆر له دژی ژنان له ئاردایه‌و وه‌ك تارماییه‌كی ره‌ش به سه‌ر ژیانیانه‌وه سێبه‌ری خستووه.
تووندوتیژی چ له بواره گشتییه‌كان‌و چ له‌بواری تاكه كه‌سییه‌وه له‌دژی ژنان، ده‌بێته هۆی زه‌ره‌ر و زیانی جه‌سته‌یی، ده‌رونی، جینسی و ئابوری. بۆ چه‌ندین ده‌یه ده‌چێت كه تووند و تیژی بووه‌ته هۆی له ده‌ست دانی مه‌ودای ئابووری و سیاسی و كۆمه‌ڵایه‌تی بۆ ژنان و ئه‌وانی له به‌شداری بواره جۆراوجۆره‌كان بێ به‌ش كردووه. به واتایه‌كی دیكه تووندوتیژی له‌لایه‌كه‌وه بووه‌ته كه‌ره‌سه‌یه‌ك بۆ بێ¬ده‌سه‌ڵات كردنی ژنان وپته‌و كردنه‌وه‌و راگرتنی ده‌سه‌ڵاتی زاڵی پیاوان به سه‌ر ژناندا و له لایه‌كی دیكه‌شه‌وه له‌مپه‌رێكه له سه‌ر گه‌شه‌ی بیری فێمینیستیی كه‌زۆرجار پاشه‌كشه‌ی به ره‌وتی خه‌باتی ژنان كردووه.
خانه‌واده یه‌كه‌مین شوێنی به كار بردنی تووند و تیژی له دژی ژنانه كه له لایه‌ن نزیكترین كه‌سانی بنه‌ماڵه‌وه به‌ڕێوه ده‌چێ و زۆرترین ئاسه‌واری خراپی له سه‌ر جه‌سته و ره‌وانی ژن هه‌یه. هه‌روه‌ك وترا تووند و تیژی له زۆربه‌ی كۆمه‌ڵگاكان بوونی هه‌یه، به‌ڵام له كۆمه‌ڵگا رۆژهه‌ڵاتییه‌كان له به‌ر بوونی فه‌رهه‌نگی كۆن و ئاسه‌واری داب و نه‌ریت و ئایین، تووند و تیژی به شێوه‌یه‌كی زه‌قتر به‌ر چاو ده‌كه‌وێ و وه‌ك ره‌وتێكی ئاسایی له ژیانی ئه‌واندا رۆژانه دووپات ده‌بێته‌وه. ده‌سه‌ڵاتی پیاوان به سه‌ر هه‌موو لایه‌نه‌كانی ژیانی ژنان و نه‌بوونی یاسایه‌ك بۆ پشتگیری له ئه‌وان، وایكردووه كه تووندوتیژی به‌شێك بێ له ژیانی هه‌موو رۆژه‌ی ژنان و وه‌كوو ره‌وتێكی ئاسایی به‌ره‌و پێش ده‌چێ كه ئه‌مه بۆ خۆی ترس و وه‌حشه‌تێك له دڵ‌و ده‌رونی ژنان دروست ده‌كا كه به‌رده‌وام ژیانیان ده‌خاته مه‌ترسیه‌وه. خودی تووندوتیژی به‌رهه‌م هێنه‌ری كه‌شێكی پڕ له ترس و وه‌حشه‌ته كه ئاسه‌واری ئه‌م وه‌حشه‌ته له سه‌ر جه‌سته و بیر و هزر و ده‌رونی ژن به روونی دیاره و ئه‌وان ناچار به قه‌بووڵی تووندوتیژی ده‌كا. كاتێك جۆری پۆشین و قسه‌كردن و هاتوچۆكانی ژن گومانی لێده‌كرێ، كاتێك مافی ده‌ربڕینی سۆز و خۆشه‌ویستی نییه، كاتێك به بێپیاو ژن مانایه‌كی نییه، كاتێك له باری ئابووریه‌وه سه‌ربه‌خۆ نییه و چاوه‌ڕێی ده‌ستی پیاوه‌و زۆر شتی دیكه، هه‌موو ئه‌مانه فه‌زایه‌ك ده‌خولقێنێ كه ژن به‌رده‌وام له بوونی خۆی گومانی هه‌بێ و به ئاسانیش تووند و تیژی پیاوان له دژی خۆیان قه‌بووڵ بكه‌ن.
له وڵاتانێك وه‌كوو ئێران كه سیستمێكی نادیمۆكراتیك حاكمه و ئایین و كو‌لتور و فه‌رهه‌نگی پیاوسالاری، قسه‌ی یه‌كه‌م ده‌كه‌ن، ئاساییه كه له وه‌ها وڵاتێك ژن له ژێر یاسای كۆن و فه‌رهه‌نگی داڕزیوی پیاوسالاری نه‌توانێ‌و ده‌رفه‌تی ئه‌وه‌ی نه‌بێ وه‌كوو مرۆڤێكی به ته‌واو مانا خۆی ده‌ربخا و له راستیدا ده‌بنه بوونه‌وه‌رێكی پله دوو كه ده‌سه‌ڵاتی پیاوان به سه‌ریاندا قورسایی ده‌كا. هه‌ر له‌م پێوه‌نده‌دا، چه‌ند رۆژ له‌مه‌و به‌ر راپۆرتێك له لایه‌ن نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان سه‌باره‌ت به توندوتیژی دژی ژنان راگه‌یه‌نرا كه تێیدا خاتوو "یاكین ئارتورك" هه‌واڵنێری تایبه‌تی توندوتیژی دژی ژنان له رێكخراوی نه‌ته‌وه یه‌كگرتوه‌كان راپۆرتی دیداری خۆی له ئێران و چه‌ند وڵاتی دیكه‌ی ئاراسته‌ی كومیته‌ی سێهه‌می كۆبوونه‌وه‌ی گشتیی نه‌ته‌وه یه‌كگرتوه‌كان له‌و بواره‌دا كرد. شایانی باسه"یاكین ئارتورك" یه‌كێك له مامۆستایانی زانكۆكانی توركیه‌یه‌و ساڵی 2005 ماوه‌ی مانگێك له ئێران بووه. ناوبراو له‌و راپۆرته‌دا سه‌باره‌ت به بارودۆخی ژن له كۆماری ئیسلامی‌دا ده‌نوسێت نابه‌رابه‌ری جنسی یه‌كێك له گرنگترین تایبه‌تمه‌ندییه‌كانی كۆمه‌ڵگای ئێرانه‌و بۆچوونی باوساڵارانه‌و هه‌ڵاواردنی جینسی‌و خوێندنه‌وه‌یه‌كی ده‌مارگرژانه له دین‌و مه‌زهه‌ب به گرنگترین فاكته‌ره‌كانی ئه‌و نابه‌رابه‌رییه ناوده‌بات.
لێره‌دا به پێویستی ده‌زانم به كورتی باسی كاریگه‌ریه‌كانی ئایین و فه‌رهه‌نگی پیاوسالاری و نه‌بوونی سیسته‌مێكی دیمۆكراتیك و نه‌بوونی یاسایه‌ك بۆ پشتیوانی له ژنان له ئێران باس بكه‌ین.
ئایینه‌كان ده‌ستكردی ده‌ستی پیاوانه و له راستیدا هه‌موو پێغه‌مبه‌ره‌كان پیاو بوون و به ویست‌و حه‌ز و له به‌رچاو گرتنی به‌رژه‌وه‌ندی خۆیان ئایینیان لێكداوه‌ته‌وه‌و له‌هه‌مان حاڵ‌دا پڕوپاگه‌نده‌یان بۆ كردووه‌و خه‌ڵكیان له ده‌وری كۆ كردووه‌ته‌وه. ئایینی ئیسلام كه به زۆری ئایینی هه‌موو خه‌ڵكی وڵاتانی رۆژهه‌ڵاتییه، ئایینێكی به‌رته‌سك‌و له هه‌مان حاڵ‌دا هه‌ڵگری توندوتیژیه‌كی بێ وێنه‌یه به دژی ژنان. ژن له ئیسلامدا مرۆڤی پله دووه و به بێ پیاو مانایه‌كی نییه و هه‌موو ژیانی ژنان به وردی كونتڕوڵ كراوه، روانینی سه‌رجه‌م ئایینه‌كان ئه‌وه‌یه كه چون حه‌وا له به‌هه‌شت ئاده‌می فریو داوه، هه‌ر بۆیه هه‌موو ژنان فریوكارن و نابێ جێگه‌ی متمانه بن. هه‌روه‌ها ده‌وترێ كه ژن عه‌قڵی نوقسانه و ناتوانێ بۆ خۆی بڕیار بدا. له ئیسلامدا ژن ده‌بێ به ئیزنی باوك و برا و له نه‌بوونی ئه‌واندا مام و خاڵ ژیانی هاوسه‌رێتی پێك بێنێت‌و له‌هه‌مانكاتدا ژن مافی ئه‌وه‌ی نییه كه به بێ¬ئیزنی هاوسه‌ره‌كه‌ی له ماڵ بێته ده‌ر و هه‌روه‌ها مافی جیا بوونه‌وه و به خێو كردنی منداڵیشی دوای ته‌ڵاق نییه. یه‌ك شت كه زۆر گرینگه بۆ ئه‌م باسه‌ی ئێمه، ئه‌وه‌یه كه له قورئان له سوره‌ی نیسا به روونی باسی ئه‌وه كرا كه ئه‌گه‌ر ژنێك گوێڕایه‌ڵی نه‌كرد میرده‌كه‌ی ده‌توانێ لێی بدا. لێدان له ژنان به شتێكی ئاسایی ناسراوه‌و ده‌بێ ژن له چوارچێوه‌ی یاساكانی هاوسه‌ره‌كه‌ی و ئایین بجوڵێته‌وه. با لێره‌دا ئاماژه به قسه‌كانی ئه‌م دواییانه‌ی ئاخووندێك بكه‌م له ئوسترالیا سه‌باره‌ت به بوونی تووند و تیژی له دژی ژنان كه وتویه‌تی ژنان خۆیان تاوانبارن كه رووبه‌ڕووی تووند‌و تیژی ده‌بنه‌وه، چون له‌شی خۆیان ناشارنه‌وه‌و جل و به‌رگی كورت له به‌ر ده‌كه‌ن كه ئه‌مه ده‌بێته هۆی ورووژاندنی هه‌ستی جیسنی پیاوان. هه‌روه‌ها ئه‌مه‌ی شۆبهاندووه به "له‌تێك گوشت كه ئه‌گه‌ر له ده‌ره‌وه دایبنی، پشیله بۆنی ده‌زانێ و پڕی پیاده‌كات‌و ده‌یخوا، هه‌ر بۆیه ژنانیش باشتر وایه له ماڵ نه‌چنه ده‌ره‌وه یان به پۆششی ئیسلامی له ده‌ره‌وه‌ی ماڵ هات‌وچۆ بكه‌ن تا رووبه‌ڕووی تووند وتیژی نه‌بنه‌وه". ئه‌مه ئه‌و راستییه‌مان به ته‌واوی بۆ ده‌رده‌خا كه له ئایینی ئیسلامدا، ژنێك كه رووبه‌ڕووی تووندوتیژی و ده‌ستدرێژی جینسی ده‌بێته‌وه، خۆی تاوانباره نه پیاو. ئه‌م جۆره بۆچوونه بووه به فه‌رهه‌نگی خه‌ڵك و ساڵانێكی دوور‌و درێژه كه ژن به ده‌ستیه‌وه ده‌ناڵێنێ.
فه‌رهه‌نگ و داب ونه‌ریتی كۆن و پیاوسالاری له كۆمه‌ڵگا رۆژهه‌ڵاتییه‌كاندا به راده‌یه‌ك زه‌قه كه رۆژانه و له هه‌موو سات و كاتێكدا له ژیانی ژناندا دووپات ده‌بێته‌وه و ئازادیه‌كانی ژنان به‌رته‌سكتر ده‌كاته‌وه. ئه‌م فه‌رهه‌نگه كۆنه سه‌دان ساڵه كه له خوێن و ده‌ماری هه‌موو پیاواندا بنجی داكوتاوه‌و وایكردووه كه سه‌ره‌ڕای هه‌ندێ پاشه‌كشه به فه‌رهه‌نگی پیاوسالاری هێشتا هه‌ر بوونی هه‌بێ و یه‌كێك له هۆكاره‌كانی تووند و تیژی له دژی ژنانه. بوونی ئه‌م فه‌رهه‌نگه كه وه‌كوو ئایین پیاو به هێزی سه‌ره‌كی و ژن به ژێرده‌سته له كۆمه‌ڵگا ده‌زانێ، واده‌كات كه‌زۆرجار ژنانیش به‌شێوه‌یه‌ك له‌چه‌وسانه‌وه‌ی خۆیاندا رۆڵی سه‌ره‌كی بگێڕن. نه ته‌نیا په‌روه‌رده و یاسا و خانه‌واده وه‌ها فه‌رهه‌نگێك به‌ڕێوه‌ی ده‌به‌ن، ته‌نانه‌ت فه‌یله‌سووفاكان و گه‌وره پیاوانیش په‌یڕه‌وی له وه‌ها فه‌رهه‌نگێك ده‌كه‌ن وله هه‌مانكاتدا په‌ره‌ی پێ ده‌ده‌ن. بۆ نموونه ئه‌فلاتون ده‌ڵێ: من شوكری خودا ده‌كه‌م كه به من حه‌وت شتی به‌خشیوه، یه‌كه‌م ئه‌وه‌ی كه وه‌كوو مرۆڤێكی ئازاد منی دروست كردووه، دووهه‌م ئه‌وه‌ی كه منی پیاو دروست كردووه نه ژن و ....... "میلتون"یش له‌م پێوه‌نده‌دا ده‌ڵێت كه پیاو بۆ خودا دروست بووه و ژن بۆ پیاو.
به‌م جۆره بۆمان ده‌رده‌كه‌وێ كه فه‌رهه‌نگی زاڵی پیاو ساڵاری و ئایین له سه‌ر كه‌سانی پسپۆر و زاناش كاریگه‌ری بووه و ئه‌وان نه‌یانتوانیوه خۆیان له‌وه‌ها فه‌رهه‌نگێك جیا كه‌نه‌وه.
هه‌ر بۆیه تووندوتیژی له كۆمه‌ڵگاكانه نیهادینه بووه‌ته‌وه و رۆژانه له دژی ژنان به‌ڕێوه ده‌چێ و كاریگه‌ریه‌كی نێگه‌تیڤی له سه‌ر جه‌سته و ده‌رونی ژن هه‌یه و ده‌بێته رێگرێك له سه‌ر گه‌شه‌ی ژنان و ئازاد بیر كردنه‌وه‌یان و له راستیدا ئه‌وان ده‌كا به كۆیله‌ی ده‌ستی پیاوان. له ئێران، تووندوتیژی له دژی ژنان بێداد ده‌كات و كۆماری ئیسلامی په‌ره پێده‌ری تووند وتیژیه و هیچ یاسایه‌ك بۆ پشتیوانی كردن له ژنان له‌ئارادا نییه و ته‌نانه‌ت ژنانێك كه رووبه‌ڕووی ده‌ستدرێژی جینسی ده‌بنه‌وه هه‌روه‌ك پێشتر وتمان تاوانبارن و ده‌بێ سزا بدرێن، چونكه ژن ده‌بێته هۆی ورووژاندنی هه‌ستی جینسی پیاوان. ئه‌مه بۆ خۆی كێشه‌یه‌كی یه‌كجار گه‌وره‌ی له به‌رده‌م ژن‌دا دروست كردووه و بووه‌ته هۆی ئه‌وه‌ی كه ژنان له ده‌ربڕین‌و سكاڵا سه‌باره‌ت به تووندوتیژی له دژی خۆیان بێده‌نگی بكه‌ن. نموونه له‌م بوارانه‌دا زۆرن كه رژیم ژنانی به تاوانبار زانیوه، نازه‌نین یه‌كێك له‌و ژنانه‌یه كه به هۆی ئه‌وه‌ی چه‌ند پیاو ویستویانه ده‌ستدرێژی بكه‌ن سه‌ری، بۆ به‌رگری له خۆی له گه‌ڵیان ده‌رگیر بووه كه له ئاكامدا كه‌سێكیان به‌ده‌ست نازه‌نین ده‌كوژرێ و لێره‌دا یاسای ئیسلام نازه‌نین به تاوانباری سه‌ره‌كی ده‌زانێت‌و به‌و بۆنه‌وه سزای ئیعدامی بۆ ده‌بڕێته‌وه. ده‌یان نموونه‌ی وا رووی داوه كه ته‌نیا و ته‌نیا ژن به تاوانباری سه‌ره‌كی ده‌زانن و ئه‌مه‌ش بۆ خۆی په‌ره‌پێده‌ری تووندوتیژی له دژی ژنانه. نه‌بوونی ئاسایش و ئه‌منیه‌ت، وه‌حشه‌تێكی له دڵی ژناندا دروست كردووه كه وه‌ك تارماییه‌ك به سه‌ر هه‌موو لایه‌نه‌كانی ژیانیاندا سێبه‌ری خستووه. تووندوتیژی هه‌ر له نێو ماڵ و له لایه‌ن نزیكترین كه‌سانی خانه‌واده‌وه بگره تاده‌گاته نێو شه‌قام و شوێنی كار و هتد... و به شێوه‌ی جۆراوجۆر به‌ڕێوه ده‌چێت.
سه‌ر چاوه ئاستافی
No comments:
Post a Comment